عومەر گوڵپى: پارەى کارەبا لە پرۆژەى روناکى لە سعودیە و کوەیت و کەنەدا گرانترە
09:19 - 03/03/2025
زەمەن - کوردستانى
عومەر گوڵپى، ئەندامى پێشووى پەرلەمانى کوردستان دەڵێ، نرخى کارەبا لە پرۆژەى رووناکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە هەرسێ وڵاتى سعودیە و کوەیت و کەنەدا گرانترە.
ئەو پەرلەمانتارە پارەى کارەباى چەند وڵاتێکى گەورەى بەراورد کردووە بە پرۆژەى رووناکى 24 کاتژمێرى هەرێمى کوردستان، لەکاتێکدا داهاتى تاک لەو وڵاتانە زۆر لە داهاتى تاک لە هەرێمى کوردستان زیاترە، بەڵام مانگانە بە هەمان بەکارهێنانى کارەبا، پارەیەکى کەمتر دەدەن بە حکومەت.
عومەر گوڵپى دەڵێ، ئەگەر خێزانێک لە سعودیە مانگانە هەزار کیلۆوات کارەبا سەرف بکات ئەوا بڕى پارەکەى دەکاتە 55 هەزار دینارى عێراقى بۆ هەمان بڕ لە کوەیت دەکاتە 30 هەزار دینار و لە کەنەداش 75 هەزار دینار، بەڵام بەکارهێنانى هەمان بڕى کارەبا لە پرۆژەى رووناکى لە هەرێمى کوردستان دەکاتە 150 هەزار دینار.