160 کوردستان

ئەگەر سودانى رەزامەندى بدات مووچەى ئەم مامۆستایانە دەخرێتەسەر بەغدا

07:22 - 03/03/2025

زەمەن - کوردستانى

 

مامۆستا محەمەد جەلیل، نوێنەرى مامۆستایانى خوێندنى کوردی لە کەرکوک دەڵێت، نامەى پارێزگارى کەکوک و سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا و ئیمزاى مامۆستایانى خوێندنى کوردییان لە کەکوک کۆکردووەتەوە و هەموویان کردووە بە یەک پاکێج، لەچەند رۆژى داهاتوودا رادەستى محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراقى دەکەن و ئەگەر رەزامەندبێت، مووچەکانیان دەخرێتەسەر بەغدا.

 

نوێنەرى مامۆستایانى خوێندنى کوردى لە کەرکوک دەڵێ، چەندین ساڵە گرفتى مووچەمان هەیە، دەمانەوێت گرفتەکانمان چارەسەربن.

 

دەشڵێت، کەرکوک لەڕووى ئیدارییەوە سەربە بەغدایە و ئیمەش شتێکى نایاسایمان داوا نەکردووە، دەمانەوێت وەکو مامۆستایانى دیکەى خوێندنى عەرەبى لە شارەکە مووچەکانمان لەکاتى خۆیدا وەربگرین.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن