154 جیهان

لە ئێران تەقینەوە ڕوویدا و زیاتر لە ٥٠٠ کەس بریندارە

03:04 - 26/04/2025

زەمەن:-

 

 میدیا ئێرانییەکان بڵاویانکردەوە، تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەندەر عەباسی باشووری ڕۆژئاوای ئێران ڕوویداوە و بەو هۆیەوە ٥١٦ کەس برینبدارە و زیانێکی زۆریش بەر بەندەرەکە کەوتووە.

 ئەمڕۆ شەممە، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٥، تەقینەوەیەکی بەهێز، لە بەندەری شەهید رەجایی، لە شاری بەندەرعەباس، ناوەندی پارێزگای هورموزگان لە باشووری ئێران ڕوویدا و بەپێی فریاکەوتنی خێرای ئێران تا ئیستا ٥١٦ کەس بە هۆی تەقینەوەکە برینداربوون کە برینی هەندێکیان قورسە و پێشبینیش دەکرێت ئامارەکە زیاتر بەرزبێتەوە.

هاوکات، باس لەوەش دەکرێت، ، تەقینەوەکە بەرادەیەک بەهێز بوە کە دەنگەکەی لە دورگەی قیشم و هەروەها گوندەکانی دەوروبەری بەندەر عەباس بیستراوە و چەندین بینای ئیداری بەتەواوی وێران بوون.

تا ئێستا زانیاری فەرمی لەبارەی هۆکاری رووداوەکە بڵاونەکراوەتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن