ئارمانی ئیمروز: ئەمڕۆ بۆ دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا چارەنووسسازە
01:57 - 26/04/2025
زەمەن _ جیهانی
بۆ ئەنجامدانی خولی سێیەمی دانوستانەکان لەگەڵ نوێنەرانی ئەمریکا, شاندی دانوستانکاری ئێران گەیشتوونە مەسقەتی پایتەختی عومان.
ئەمڕۆ شەممە، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٥، ڕۆژنامەی ئارمانی ئیمروزی ئێرانی بڵاویکردووەتەوە، بۆ ئەنجامدانی سێیەم دانوستان لەگەڵ ئەمریکا، شاندی ئێران بە سەرۆکایەتی عەباس عێراقچی، بۆ سەرۆکایەتی هەردوو شاندی تەکنیکی و دیپلۆماسی، گەیشتنە مەسقەتی پایتەختی عوممان.
ئێران جەخت لەسەر مافی خۆی بۆ بەکارهێنانی وزەی ئەتۆمی دەکاتەوە بۆ مەبەستی ئاشتیانە و هەڵگرتنی گەمارۆکان و چاوەڕێی لایەنی بەرامبەرە بۆ رێککەوتن و ئێران ئەم مافە بە هێڵی سوور دەزانێت، بەڵام لەناو ئیدارەی ئەمریکادا بۆچوونی جیاواز هەیە.
لە کاتێکدا هەردوو لا رەزامەندییان لەسەر دانوستانەکانی پێشوو دەربڕیوە، ناکۆکی لەسەر پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم ماوەتەوە.
هاوکات، گواستنەوەی دانوستانەکان لە رۆماوە بۆ مەسقەت بەهۆی کۆچی دوایی پاپا فرانسیسەوە بووە.
چاوەڕوان دەکرێت ستیڤ ویتکاف، نوێنەری تایبەتی ترەمپ، دیدارێکی جیاوازی لەگەڵ عێراقچی هەبێت.