خامنەیی بەڕێوەبەرى کەناڵێکى تەلەفزیۆنی لەکارەکەى دوورخستەوە
01:48 - 26/04/2025
زەمەن:-
بە فەرمانی خامنەیی بەڕێوەبەری گشتى تەلەفزیۆنی فەرمی کەناڵ یەک و هەشت کارمەندی دەیکەی لەکارەکەیان دوورخرایەوە.
ئەمڕۆ شەممە، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٥، ئاژانسی میهری ئێران بڵاویکردەوە، کە نوسینگەی خامنەیی ڕایگەیانددووە: لە هەنگاوێکى چاوەڕوان نەکراوى بێ پیشینەدا و بە فەرمانى راستەوخۆی عەلى خامنەیی رێبەرى ئێران پەیمان جەبەلى بەڕێوەبەری گشتى تەلەفزیۆنی فەرمی کەناڵ یەک لەکارەکەی دوورخرایەوە.
هەروەها، هەشت کارمەندی دیکەى لە کارەکەى دوورخستەوە لەبەر ئەوەى لە رێگەى بەرنامەیەکى خێزاییەوە سوکایەتى بە سونەکان و لەناویدا عەرەبستانى سعودییەکراوە.
نوسینگەى خامنەیی ئاماژەی بەوەشداوە، کارى میدیا یەکخستن و نزیککردنەوەى موسڵمانانى وڵاتەکەیەتى نەک ناکۆکی خستنەوە لەنێوانیاندا.