146 جیهان

ژمارەى قوربانییەکانى تەقینەوەکەى بەندەر عەباس 700 کەسى تێپەڕاند

09:26 - 26/04/2025

زەمەن - جیهانى

 

بەگورێەى میدیاى فەرمیى ئێران، لەئەنجامى تەقینەوەکەى ئەمڕۆى بەندەر عەباس، تاکو ئێستا زیاتر لە 700 کەس بوونەتە قوربانى.

 

میدیاى فەرمیى ئێران بڵاویکردووەتەوە، ژمارەى ئەو کەسانەى لە تەقینەوەکەدا گیانیان لەدەستداوە ژمارەیان پێنج کەسە و ژمارەیەکى دیکەش لە بریندارەکان بێسەروشوێنن و پێدەچێت ژمارەیەکیان گیانیان لەدەستدابێت، بەڵام تا ئێستا تەندروستیى ئێران گیانلەدەستدانى پێنجیانى پشتڕاستکردووەتەوە.

 

ئەو شوێنەى تەقینەوەکە تێیدا روویداوە ناوى یەکەى شەهید رەجاییە لە بەندەر عەباس، شوێنى بارکردنى کۆنتێنەرەکانە بۆناو کەشتییە بازرگانییەکان هەروەها کۆگاى نەوتیشى تێدایە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن