691وتار

لە سێبەری کۆرۆنادا: زوڵم لە مەلا کرێکار!

3/28/2020 3:06:00 PM
ڕابوون مەعروف

عن ابي ذر، قال: امرني خليلي ص .. ان أقول بالحق وإن كان مراً..
ئەبی زەڕ وتویەتی؛ خۆشەویستەکەم، 'پیغەمبەر ص' فەرمانی پێکردوم .. ھەمیشە حەق بڵێم ئەگەر تاڵیش بێت..
***
لە پێشەوە:
یەکەم: مەلا کرێکار ئیسلامییە و ئایدیۆلۆجیستە: من موسڵمانم و دژی ئایدیۆلۆجیام. چونکە لە دیدی منەوە ئاین مانیفێستی حەقە و ئایدیۆلۆجیا بیروڕایە و ھەندێكجاریش گومڕاکەر و وێرانکەرە. ئاین شارستانێتی بینا دەکات و رۆحی شارستانێتییە، بەڵام ئایدیۆلۆجیا شارستانێتی خاپور دەکات.
دوەم: مەلا کرێکار بانگەواز بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسلامی ئایدیۆلۆجی دەکات. بەڵام من دژی دامەزراندنی دەوڵەتی ئایدیۆلۆجیم. من بانگەواز بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی مەدەنی دەکەم کە لەسەر بنەمای ھاوڵاتی بەڕێوەدەچێت و ئاین، لە دەوڵەتی نائایدیۆلۆجیدا، رۆڵی رۆحی دەوڵەت و کۆمەڵگا دەگێڕێت.
سێھەم: لە دوای راپەڕینی (ئازاری ١٩٩١) ەوە، مەلا کرێکار بە قوڵی بەشێك بوە لە ململانێ نامەدەنیەکانی کوردستانی عێراق، کە دەبێت ھەمیشە لە یادمان بێت، پارتی و یەکێتی ھۆکاری سەرەکی ململانێکان بون و خەڵکیتریان تێوەگلاندوە. بەڵام ئێمە و ھاوڕێكانمان، ھەمیشە بەشێك بوین لە خەباتی مەدەنی و بانگەوازمان بۆ چەسپاندنی ئاشتی و مافە گەردونیەکانی مرۆڤ کردوە.
چوارەم: زۆر جار و لە زۆر بۆنەدا، مەلاکرێکار، بانگەوازی بۆ توندڕەوی ئایینی کردوە و ھەندێکجاریش ھاوسۆزی بۆ جوڵانەوە ئیرھابیە ترسناکەکان نیشانداوە. بەڵام ئێمە ھەمیشە دژی ئیرھاب و توندڕەوی ئایینی بوین و پێمانوابوە توندڕەوی (الغلو) ئایین و شارستانێتی و گەلان وێران دەکات و دایاندەڕزێنێ و لەناویان دەبات.
بەڵام:
یەکەم: مەلا کرێکار کوردە و ھاوڵاتی کوردستانی عێراقە. وەك ھاوڵاتیەك، مەلا کرێکار دەبێت لە مافە گەردونییەکانی مرۆڤ بەھرەمەند بێت و مافە مەدەنی و یاساییەکانی بۆ دەستەبەر بکرێت. ئەرکی ئێمەشە بەرگری لەو مافانە بکەین.
دوەم: بۆ حکومەتی ھەرێم و (ھەڵبەت بۆ حکومەتی عێراقیش) شەرمەزارییە کە، وەك ھاوڵاتی ئێمە، مەلا کرێکار لە نێوان وڵاتانی خۆرئاوا بێڕەچاوکردنی بنەما گەردونیەکانی مافی مرۆڤ و مافە یاساییە بنەڕەتی و سەرەتاییەکان، بیھێنن و بیبەن، بەڵام حکومەتی ھەرێم نقەی لێوە نەیات.
سێھەم: ئەگەر حکومەتی ھەرێم لە خەمی شکۆ و کەرامەتی ھاوڵاتیەکانێتی، دەبێت بەدوای کەیزی مەلاکرێکاردا بڕوات و داوا بکات و بیگێڕێتەوە بۆ ھەرێم. ھەڵبەت لە ھەرێم ئەگەر داوای یاسایی لەسەرە، دادپەروەرانە و دور لە دەستێوەردانی حیزبی و شەخسی، دادگایی بکرێت. دادگاییەك کە سیاقی روداوەکانی کوردستانی عێراق لەبەرچاو بگرێت و ئینتیقائی ھەڵسوکەوت لەگەڵ کەیزی مەلا کرێکار نەکات.
چوارەم: من وەك ھاوڵاتیەكی ئەم کوردستانە و بەرپرس و خەمخۆرێکی ئەم نیشتیمان و ئەم گەلە کە شکۆ و کەرامەتی ھاوڵاتیانم بە بێڕەچاوکردنی بیروڕا و شێوازی بیرکردنەوە بەلاوە گرنگە، بە کەیزی مەلا کرێکار خەمبارم. ھەڵبەت کار و کاردانەوە ناجۆرەکانی مەلا کرێکار دەبینم. بەڵام پێموایە دەسەڵاتێکی دادپەروەر نەك ھەر دەتوانێت مەلا کرێکار ئیستیعاب بکات، بەڵکو دەتوانێت، بۆ رێکخستنەوەی کۆمەڵگاو بنیاتنانی ئاشتی کۆمەڵایەتی، کەڵك لە مەلا کرێکار وەربگرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن