1404 عیراق

لەکاتی گەڕانەوەی لە هەولێر کچە مۆدێلێک دەستگیرکرا

07:13 - 08/04/2025

زەمەن - عێراقی

بەیانی ئەمڕۆ، هەمسە ماجد کچە بلۆگەری عێراقی لەکاتی گەڕانەوەی لە هەولێر، لە فڕۆکەخانەی بەغداد دەستگیرکرا.

لە مانگی ئایاری ساڵی رابردوو دادگایەکی بەغداد سزای سێ ساڵ بەندکردنی بۆ ئەو کچە مۆدێل و راگەیاندنکارە دەرکرد لەسەر سکاڵای کچە راگەیاندنکارێکی دیکە، دواتر دادگا بڕیاری زیندانی کردنەکەی راگرت، پێشتریش لە ساڵی 2022 دادگای بەغداد سزای پێبژاردنی بەسەر هەمسە ماجددا سەپاند بەهۆی هەڕەشەکردن لە پارێزەرێک.

ماوەیەکیشە بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی، بڵاوکراوەی نەشیاو کە لەگەڵ داب و نەریتی کۆمەڵگە ناگونجێت، هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی کچە مۆدێلەکانی دەستپێکردووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن