730 کوردستان

ئاگادارییەک لە وەزارەتى داراییەوە:.. پەلە بکەن

09:29 - 13/04/2025

زەمەن - کوردستانى

 

وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان سەرجەم وەزارەتى و فەرمانگەکانى ئاگادارکردووەتەوە، تا کۆتایى ئەم هەفتەیە لیستى مووچە ئامادە بکەن بۆئەوەى بۆ بەغداى بنێرن.

 

وەزارەتى دارایى پێشى راگەیاندوون، لەگەڵ ئەوەى پێویستە کارەکانى ئامادەکردنى لیستى مووچە خێرابکرێت گوتووشیەتى، نابێت هیچ کەموکوڕییەکى تێدابێت، هەر لیستەکەى مانگى سێ بەکاربهێننەوە تەنیا کەمێک گۆڕانکارى پێویستى تێدا بکەن.

 

ئەو ئاگادارکردنەوەى وەزارەتى دارایى بۆ خێرا کارکردن لە ئامادەکردنی لیستی مووچە بۆ ئەوەیە، مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان لە وادەی خۆی بنێردرێت، پێش کۆتایى ئەم مانگە دەست بە دابەشکردنی بکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن