کەشناسێک: شەپۆلێکى باران بارین و تەرزە و هەورەبروسکە هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە
07:53 - 13/04/2025
زەمەن - کوردستانى
شارەزایەکى کەشناسى دەڵێت، شەپۆلێکی زۆر باشی بارانبارین و هەورەبروسکە و تەرزە سەرتاسەری ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفردەبارێت بۆ ماوەی دوو رۆژ کەشێکی زستانی بۆ سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگەڕێتەوە بۆهۆی هاتنی بارستەهەوایەکی بەهێزی ساردی جەمسەری.
هەڤاڵ سدیق شارەزاى کەشناسى رایگەیاند، لەسبەینێ دووشەممەوە لەئەنجامی دڕێژبوونەوەی دوو نزمەپەستانی دەریای سپی ناوەڕاست و دەریای سوور، شەپۆلێکی تاوەبارانی بەهاری مامناوەند بۆ بەهێز سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی دەگرێتەوە بەبڕی جیاواز شوێن بۆ شوین دەگۆڕێت.
هەروەها پێشبینى دەکات، سەرەتای بارانبارینەکە بەنمەباران درەنگانی ئەمشەو یەکشەممە لەسەر دووشەممە لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیداره ی زاخۆ و موسڵەوە دەستپێبکات، سبەی دووشەممە لەکاتەکانی نیوەڕۆ بۆدرەنگانی شەوی سێشەممە کاریگەریی شەپۆلەکە فراوانتر دەبێت، سەرجەم ناوچەکانی دیکەى هەرێم دەگرێتەوە.
ئەو کەشناسە گوتووشیەتى، چەقی شەپۆلەکە دەکەوێته رۆژى سێشەممە لەتەواوی ناوچەکان ئەگەری تاوەبارانی مامناوەند بۆ تاوه بارانی بەخۆر و هەورە بروسکە هەیە بەڵام ناوچە شاخاوییەکان دۆخی بارانبارین باشتردەبێت، بە پلە یەک زۆرترین بڕی بارانبارین لەناوچەکانی ئاکرێ ودینارتە و بجیل شیلادزێ و بەردەڕەش و ڕۆڤیاوجڕ و ئیدارەی سۆران و هەولێر کۆیە و ئیدارەی ڕاپەڕین و هەڵەبجە دەبێت، بڕی باران لەو ناوچانە پێشبینی دەکرێت لەنێوان ( ٣٠ - ٥٠)ملم باران ببارێت ناوچەکانی دهۆک پشکی شێریان بەردەکەوێت ئەگەری بارانی زۆرباش هەیە، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و دروستبوونی لافاوهەیە ،پیشبینی دەکرێت زۆرترین بارانی لێ ببارێت، بە پلە دوو ئەگەری بارانبارین لەتەواوی ناوچەکانی پارێزگای کەرکوک و پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەولێر ئەگەری ڕۆژی سێشەممەئەگەری تاوەبارانی مامناوەند و هەورە بروسکەهەیە.
لەبارەى پلەى گەرماوە دەڵێت، پلەکانی گەرما حەوت بۆ 10 پلەى سیلیزی دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت، خێرایی بای باشووری خۆرهەڵات لەناوچەکانی کەرکوک و هەولێرو موسڵ لەنێوان (٣٠ - ٤٠) کیلۆمەترە لەکاتژمرێکدا لە سلێمانی وهەڵەبجە لەڕۆژی سێ شەممە لەهەندێ کات (٥٠-٦٠) کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.