ئەجیندا و ڕێسای گەمەکە کێ دیاری دەکات: پارتی یان یەکێتی؟
3/6/2019 11:25:00 AM
نەوزاد جەمال
سیاسه‌ت گه‌مه نییه، به‌ڵام گه‌مه‌ی سیاسی هه‌یه. به‌خوێندنەوەیەکی
ڤیتگنشتاینانە (فه‌یله‌سوفی زمان) تێده‌گه‌ین مه‌ته‌ڵی هه‌موو گه‌مه‌یه‌ک
فێربوون و ره‌چاوکردنی رێساکانیه‌تی. شوێنکەوتنی رێساکانیش، په‌یوه‌ست نییە به‌وه‌ی
که مرۆڤ هه‌موو نهێنی گەمەکەی هەڵبهێنێت. بەڵام، بۆ شکاندنی کۆدەکان، هەڵماڵینی
دیوی نادیار‌ی گەمەکە، دەبێت هێماو ئاماژە، پەیام و پێکهاتەی گوتاره‌کان شرۆڤەکه‌ین.
له‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر بپرسین؛ ئه‌مڕۆ له‌هه‌رێمدا گه‌مه‌کاره‌کان کێن و کارته‌کانیان
چین؟ پێویستمان به‌هه‌ڵوه‌سته‌یه‌کی ووردتر هه‌یه له‌وه‌ی ده‌یبیستین و ده‌یبینین.
ئه‌وه‌نده‌ی دانیشتن ده‌کرێت، هێنده کۆبوونه‌وه‌ی رێکه‌وتن و پێکهاتن/سازان
نابینین.
ئێسته له‌قۆناخی ململانێی سیاسییەوە به‌ره‌و گەمەی پشت
پەردەکان چووین. له‌به‌رئه‌وه، ئێمه به‌ڕاستی مەرگی سیاسەت لە حکومەت،
پەرلەماندا ئه‌زموونده‌که‌ین. بۆ ئه‌م گه‌مه‌یه واخراپ به‌سه‌ریه‌کدا شێواوه؟ سه‌رنجبه،
هێشتا پارتی له‌عوقده‌ی 'به‌رهه‌م' خاڵینه‌بۆته‌وەو له‌وه‌ش حاڵی نه‌بووه که پۆستی
سه‌رۆ‌ککۆمار فرێزه‌رێکی سیاسییه. ئه‌گه‌ر ویستت، که‌سێک له‌پێگه‌و کاریگه‌ری بخه‌یت،
پۆستی به‌ناوگه‌وره‌ی بده‌رێ! ئه‌ندازیاره‌کانی یه‌کێتی، که رکابه‌ریی سه‌رۆکایه‌تی
پارتیان کرد کارتی سه‌رۆ‌ککۆماریان له‌ده‌ست ده‌رهێنا. له‌دوورمه‌وداشدا بیریان
له‌وه‌کردۆته‌وه؛ رزگاربوون له سیاسیه‌کی وه‌ک 'به‌رهه‌م' که هه‌م سه‌رئێشه‌ی
زۆنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یانه، هه‌م نایا‌نه‌وێت گۆڕان و'نه‌وشیروان'ێکیتر له‌بنده‌ستیاندا
قوتبێته‌وه. ئیدی، پۆستی سه‌ره‌ککۆمار ئه‌وه‌نییه ره‌وشی ناوخۆیی هه‌رێمی پێوه‌ی
هه‌ڵپه‌سێردرێ.
یه‌کێتی به‌کارتی فشار ده‌یه‌وێت جارێکی‌تر گه‌مه‌که له‌پێناو
هاوسه‌نگیدا به‌رامبه‌ر پارتی، دابڕێژێته‌وه. چاوی له‌وه‌یه به‌ته‌نها هاوپه‌یمانی
راسته‌وخۆی پارتی بێت. ناکۆکی نێوان پارتی و یه‌کێتی ئه‌وه‌نده‌ی به‌هۆی له‌یه‌کچوونه‌وه‌یه،
چاره‌کێکی بۆ جیاوازیه‌کانیان ناگه‌ڕێته‌وه! ده‌بوایه، پارتی بیزانیانه مامه‌ڵه
له‌گه‌ڵ هێزێکدا ده‌کات که ته‌واو هاوشێوه‌ی مه‌یل و نیاز‌و ئامانج و بونیاده‌بنه‌ماڵه‌ییه‌که‌ی
خۆیه‌تی. له‌ئێستادا، ململانێی حزب وه‌ک 'پارتی' یان 'یه‌کێتی' نییه، به‌ڵکو ناکۆکی دابه‌شکردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌کانی ده‌سه‌ڵاته له‌نێوان دووبنه‌ماڵه‌دا.
ئه‌و دووهێزه، له‌قۆناغی پاش-حزبیدان. ئه‌گه‌ر، په‌یڕه‌وی هه‌ردووکیان (به‌شێکی
زۆری حزبه‌کانیتریش) بخوێنیته‌وه، که‌جه‌خت له‌سه‌روه‌ری و به‌رژه‌وه‌ندی
نیشتمانی و هتد... ده‌که‌نه‌وه، ده‌رده‌که‌وێت که پێکدادانی دووهێزی هاوشێوه‌یه
وه‌کئه‌وه‌ی ململانێی کارنامه‌ی "دووحزب" بێت!
ناکۆکی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ پارتی، هێنده‌یتریش ناکۆکیه له‌گه‌ڵ
خۆیدا. کادێره تازه‌هه‌ڵکه‌وتووه‌کان، له‌هه‌ڵمه‌تی جڵه‌وگرتنتدان. چاویان له‌وه‌یه
پارتی په‌یامیان باشتروه‌ربگرێت، نه‌ک دانیشتن و کۆبوونه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای پله‌به‌ندی
حزبی جاران! دانانی ڤیتۆ له‌سه‌ر هه‌ندێک ده‌سه‌ڵاتداری یه‌کێتی، گرفتێکیتری
پارتییه. راسته، لاوازییه‌کی جه‌مسه‌ری یه‌کێتی، نه‌بوونی ناوه‌ندێتی بڕیاره،
به‌ڵام، په‌رته‌وازه‌یی و فره‌باڵی سه‌ری له‌به‌رامبه‌ره‌کانیشی به‌قازانجی یه‌کێتی
شێواندووه‌و خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه بۆ رۆڵیان ده‌کرێت. له‌بنه‌ڕه‌تدا، خوێندنه‌وه‌ی
یه‌کێتی له‌چاویلکه‌ی "یه‌ک رابه‌ر"ه‌وه هه‌ڵه‌یه.
کادێره‌لاوه‌کان (پاڤێل و لاهور و قوباد) ئه‌گه‌ر
پاشخانی حزبی و خه‌باتی و وه‌ها‌شیان نه‌بێت، ده‌توانن سه‌رئێشه‌و گرفت بۆ سه‌رکرده‌کانیترو
به‌رامبه‌ره‌کانیشیان سازکه‌ن. له‌ئاسانترین جوڵه‌دا، ده‌توانن مێزی گفتوگۆکان به‌سه‌ریاندا
هه‌ڵگێڕنه‌وه که له(16) ئۆکتۆبه‌ردا کرا. جگه‌له هه‌ر به‌ژره‌وه‌ندییه‌کی
مادی، خۆسه‌لماندنی حزبی و سیاسی و ده‌رخستنی په‌یوه‌ندی ستراتیجیه به‌وڵاتانی هه‌رێمییه‌وه،
بزوێنه‌ری ئه‌و کاراکته‌رانه‌یه. هه‌ر به‌م دواییه‌ش له‌پێناو سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی
ئێران ته‌نها لایه‌نی ستراتیجی نییه، به‌هه‌نگاوێک له‌تورکیا نزیکبوونه‌وه‌و له‌ژێرناوی
کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌دا جوڵه‌یه‌کی تریانکرد.
له‌ئێستادا، ئه‌گه‌ر نه‌شتوانن رێسای گه‌مه‌که به‌ڕێوه‌به‌رن
یان وه‌ک گه‌مه‌کاری یه‌که‌میش بن، به‌ئاسانی ده‌توانن کۆی گه‌مه‌که هه‌ڵوه‌شێنه‌وه.
سه‌رکرده کلاسیکیه‌کانی یه‌کێتی، به‌هۆی هه‌ڵکشانی ته‌مه‌ن، ئاگادارنه‌بوون له‌گۆڕانکارییه‌کانی
نێو گۆڕه‌پانه‌که‌و هۆکاری زاتی، رێخۆشکه‌رێکی باشی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌وه‌کانی
تاڵه‌بانین. جگه‌له‌وه‌ی ده‌توانن کوه‌دتا به‌سه‌ر ئۆرگان و رێکخراوه‌کانی حزبدابکه‌ن،
له‌ئێسته‌وه سه‌رقاڵی بێهێزکردن و که‌نارخستنی سه‌رکرده‌کانیترن. جائه‌وه به‌رامبه‌ر
چاپۆشی له‌ئیمتازاتی مادی و قازانجی کۆمپانیاکانیان، یان پۆست و پێگه بۆ کوڕان و کچانیان.
ده‌رهاویشته‌یه‌کی ناهاوسه‌نگی سیاسه‌ت له‌هه‌رێمدا، ئه‌وه‌یه
حزب ده‌خزێته نێو بنه‌ماڵه‌وه. ئه‌گه‌ر، ئه‌م پرۆسه‌یه له‌پارتیه‌وه سه‌ری هه‌ڵدابیت،
بۆته مۆدێلێک که دره‌نگان و زوو، حزبه‌کانیتریش به‌هه‌مان سینارۆدا ده‌ڕۆن! یه‌کێتی
بۆ رێکخستنه‌وه‌ی پێگه‌و ده‌سه‌ڵات و تواناکانی، خه‌ریکی ریفۆرمه به‌ڵام له‌فۆرمێکی
بنه‌ماڵه‌ییدا. ئه‌گه‌ر جاران ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی له ناوه‌ندیبوونیدا، گرێدراوی که‌سی
تاڵه‌بانی بووبێت، ئێسته 'تاڵه‌بانی' بازنه‌ی کوڕان و نه‌وه‌کانیه‌تی. ئه‌م
جۆره مۆدێله، وه‌ک چاره‌سه‌رو ده‌ربازبوون له‌قه‌یرانه‌کانی یه‌کێتی ره‌چاوده‌کرێت.
لێره‌وه، ئه‌و ئه‌گه‌ره زۆر دوورنییه که هه‌رێم به‌ته‌واوه‌تی
ببێته "کۆنفێدراسێۆنی بنه‌ماڵه‌کان". هاوپه‌یمانی و هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌بردن،
هه‌رکه‌سه له‌ناوچه‌و قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆی. له‌جیاتی دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌کی
دیموکراسی، ئه‌م مۆدێله ده‌بێته جڵه‌وکردنی راسته‌وخۆی ده‌سه‌ڵات. ئیتر، شتێک نامێنێته‌وه
به‌ناوی 'حزب' وه‌ک پێکهاته‌و دیارده‌یه‌کی مۆدێرنی سیاسی. بنه‌ماڵه‌و ماڵبات،
ده‌چنه لوتکه‌ی قوچه‌کی-هه‌ره‌می- سیاسه‌ته‌وه. گرفتی ریشه‌یی سیاسه‌تی کوردی بۆ
حزب ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵکو ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی حزب له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ته‌نانه‌ت، هه‌مان مۆدێلی میرنیشینه کوردیه‌کانی سه‌ده‌کانی
رابوردوو، ئه‌مڕۆ له‌فۆرمی بنه‌ماڵه‌گه‌لێکدا ده‌سه‌ڵاتخوازی کورتبۆته‌وه. له‌کوردستاندا
نه‌ک هه‌ر مۆدێلی میرنیشین، شکستی خوارد، حزبیش له‌دایکبوونیه‌وه خرایه‌سه‌ر رێچکه‌ی
بنه‌ماڵه‌یی. نیوسه‌ده زیاتره ئه‌وه ده‌رکه‌وت؛ ته‌نها ئه‌و حزبانه‌ی بڕبڕه‌ی
پشتیان بنه‌ماڵه‌یه، ده‌مێننه‌وه. بۆیه، یه‌کێتی هه‌مان مۆدێلی پارتی وه‌ک
باشترین میکانیزمی قۆرخکاری ده‌سه‌ڵات دووباره‌ده‌کاته‌وه. ئاشتی و ململانێ، هه‌ر
بنه‌ماڵه‌و مالباته‌کان ده‌یبه‌ن به‌ڕێوه. رێکه‌وتن و دانوستان هه‌ر ئه‌وانن
کاتێک پێکبێن. به‌ڵام، ئایا ئه‌م ده‌ستکه‌وته هه‌تاهه‌تایی و نه‌گۆڕه؟ باسه‌یری
ده‌سه‌ڵاته سه‌رکه‌وتکاره‌کانی ده‌وروپشتیان بکه‌ن، له‌لوتکه‌وه هاڕه‌یانکرد.
ئێستا، کارته‌کان
خراپیان به‌سه‌ر خودی گه‌مه‌که‌دا هێناوه. جیاکردنه‌وه‌ی پارێزگای سلێمانی/که‌رکوک
ئه‌گه‌ر له‌کارتی فشاره‌وه ببێته واقیع، شاره‌که ده‌بێته شانۆی خوێن و که‌رکوکیش
ناوه‌ند ده‌یباته‌وه. ئه‌گه‌ر، هه‌ر گه‌مه‌که‌ش ده‌که‌ن، بزانن کارتەکان هه‌ر
جۆرێکیشبن، ته‌نها یەک دیوییان نییە. ئەگەر، دیوێکیانت بەویستی خۆت بوو،
دیوەکەیتر هی بەرامبەرەکەته. شێروخەت هه‌میشه گره‌نتی هاتنی دیوه سپیەکه‌یت ناداتێ.
به‌زمه‌که دوولایەنەیه: دەکرێت بەقازانجت و جاریکیش بەزیانت بێت، جا تۆ له‌مسه‌ر
گۆڕه‌پانه‌که یان ئه‌ولاکه‌تیریان بیت!