چاكسازی و چارەسەر
1/16/2024 5:46:00 PM
لوقمان چاوڕەش
کە هێزی سیاسی خاوەن چەکدار بەتایبەت ئەوانەی
ڕێگر بوون لەبەردەم پرۆسەی چاکسازی وئاشتەوایی سیاسی ..
کەببوون بەمایەی تێکدان و
وێرانکردن وبەتاڵان بردنی ژێرخانی ئابووری کوردستان.
زۆر پێویست بوو لەئاست گەلە بەش مەینەت و بێ پشتیوانەکەی خۆتاندا دەست بەرداری بێ ئەمەکی بونایەو و کەمێک لوتی بەرزتان لەبەرامبەر خواستەکانی خەڵکدا نەوی بکردایە بۆ ئەوەی ئاشتەوایی سیاسی وکۆمەڵایەتی بگێڕنەوە بۆناوشەقامەکان تا بتوانن
لەساتەوەختە دژوارەکاندا لەئاست دوژمنانی گەل و نیشتماندا بەگەورەیی خۆتان ببیننەوە.
نەک لەکاتێکی وەهادا ملکەچ وبێ هێزو بێدەنگ و بێ چارەبن و ببنە تەماشاکەری ئەو سیناریۆیانەی کە لە ناو خاکی پیرۆزی نیشتماندا ممارسە ئەکرێت.
هەمومان لەوە تێدەگەین کە ئەمەی بەسەرماندا دێت بریتیە لە خواستی لەمێژینەی ئێوە کە لە ئاکام و
دەرەنجامی سیاسەتی پڕ لەهەڵەوپەڵەی ڕابردوتاندا بەرهەمتان هێنا.
دەرەنجامی ئەو خۆ خۆری و ململانێ نادروست و دوژمنکارانەیەبوو کەبەناوی حیزبایەتیەوە بەرامبەر گەلەکەی خۆتان ئەنجامتاندا
لەپیادەکردنی سیاسەتی ڕەنگ کردن و کڕین و فرۆشتنی هەست و ویژدان وکەرامەتی مرۆڤەکان بوو .
لەئەنجامی نەهێشتنی پرانسیبی ئەخلاقی و کەرت و پەرت کردن و هەڵوەشاندنەوە بنەماکانی پێکەوە بونی خێزان وخانەوادە وچین وتوێژەکانی کوردستان بوو.
ئەمە مایەی شەرمەزاریە کەهەندێک هێزمان هەیە شانازی بە خەباتی چەکدارانەی دەیان ساڵەوە ئەکات
کە جگە لە بەکوشت دانی هەزاران گەنجی دڵسۆز توانیویانە چەندین بیناوباڵەخانەی بەرزو ملیارەها دۆلار بۆخۆیان و ئێستایەکی پڕلە تیرۆرو تۆقاندن و ڕق وتۆڵەکردنەوەیان بۆخەڵک بەرهەم هێناوە..
ئێستایەک کە بەجۆرێک ڕەشهەڵگەڕاوە کە جگە لە نائومێدی شتێکی دڵخۆشکەری تیا نابینرێت
هەر بۆیە زۆرینەی ئەم گەلەبەئاشکرا خۆزگە بەنەبونی ئەخوازن..
خەڵکی دەڵێن
کەکاری ئەوان سیاسەت کردن نەبوو
بەڵکو لەعەزەڵەوە خۆیان لەکاری سیاسەت کردن هەڵقورتاند هەربۆیە مێژویەکی پڕلەهەڵەوپەڵەوپڕ لەکەم و کوڕی و گوماناوییان لەلاپەڕەکانی مێژوداتۆمارکرد.
مایەی شەرمە بۆ گەلێک کە یەکەم نەتەوەبێت کە خاوەنی پەنجا ملیۆن کەس بێت وتائێستا خاوەنی ئاڵاو کیانێکی سەربەخۆی سەقامگیر نەبێت
بەڵام هەموان ئەزانن کە ئێمەی کورد ئەمەچەندەمین جارە لەبەرامبەر گۆڕانی هاوکێشە سیاسی و ناوچەییەکاندا لەسیاسەت کردن لەگەڵ دونیای دەرەوەو هێزەکانی دەوروبەر بێدەنگ وبێ سەنگ دەمێننەوە تەنها لەئەنجامی نەبوونی یەکڕیزی نیشتمانی و یەک هەڵوێستی بەناو سیاسیەکاندایە.
کە دەزانینن سیاسیەکان باکیان بەهیچ شتێک نیە جگە لەمانەوەی کەلەسەری خۆیان وخێزان وخێڵ و سەرمایەکانیان.
شکست لەدوای شکست..
بەزین لەدوای بەزین..
دۆڕان لەدوای دۆڕاندن
بەبێ ئەوەی پەندێک لە هەڵەو هەڵدێرەکانی ڕابردویان وەرگرن هەر دێنەوە ناو گۆڕەپانەکەو بەهەمان ئایین و ئایدیاکۆنەکانی خێڵ گەرایی بەرۆکی ئەم گەلە ماندوە بێ کەسە ئەگرنەوە..
پێم بڵێن ئێمە شۆڕشمان بۆچی بوو کە هەگبەو پریاسکەی شاخیان پڕ کرابوو لە ڕق و سڕینەوەی هاوزمانەکەی خۆیان؟؟
شۆڕشێک چی ماناوبەهاو شانازیەک ئەبەخشێت کەلەسەر نان و ژیانی گوندنشینان سەربکەوێ و لەسەربنەمای برسی کردنی کۆمەڵگاکەی شکست بێنێت؟؟ ئێمە گەواهیدەری ئەو ڕاستیەین کەخاوەنی گەلێکی مەردو قارەمان و خۆڕاگرین
چونکە لەبیرمانە کاتێک ئەوان لە سنوری لەگوندەکاندا جاڕی شۆڕشیان ئەدا
گوند نشینان بەخۆشحاڵیەوە ماڵ و سامانیان بەپێشمەرگەو ڕێبورانی ڕێگای نیشتمان ئەبەخشی
کەچی لەدوای ڕاپەڕین و چنینەوەی دەستکەوتەکان بەو هەموو بردن وتاڵانیەی کە لەئاسمان و ڕێسمانی کوردستانەوە ئەنجامیان ئەدا هەتا ئێستا سیاسەتی برسی کردنی کوردی ڕەسەنی ئەم نیشتمانە پیادەئەکرێت؟؟
ئاخر نازانین مانەوەی هێزێک بەم جۆرە چی حیکمەتێکی تێدایە؟
تۆبڵێی
ئەمە دوعاو نوشتەی پیاوەخاوەن ئایدیایە ئاسمانیەکان بووبێت کە توانیبێتیان مێشکی ئەم گەلە ستەم دیدەیە بەتاڵ بکاتەوە لە ئەزمونەشکست خواردوەکانی ئەم هێزانە؟
یان پشتیوانیکردنێکی بەهێزی دوژمنە ڕاستەقینەکانی گەلی کوردە کە هەموجارێک ئەیان هێنێنەوە بۆمان و ئەیان کەنەوەبە ئەمری واقیع؟؟؟
ئێ باشە ئەمری واقیع چیە
خۆ بەعسیش ئەمری واقیع بوو کەلەساتەوەختێکدا بەجاش وباشەوە توانیمان لەتەواوی ئەم هەرێمەدا بیان سڕینەوە؟
بەڵام ڕاستیەک هەیە کەسیاسەت کردنی بەعسیەکان بێ پەردەبوو
چونکە ئەوان دوژمنێکی دیاروئاشکرابوون
لەگەڵ سیاسەتی فاشیانەی کوشتن وگرتن وڕاگواستن و جینۆساید
بەردەوام گیان و دڵ ودەرونی گەنج ولاووپیرو ژن و مناڵیشی جۆش ئەداو هەموومانی پڕ ئەکرد لە ئینتیماو هەستی خۆش ویستنی ئاڵاوخاک و نیشتمان.
بەڵام ئەمان هەموو پیرۆزی وبەهاکانی کوردبونیان لەگۆڕنا
بۆیەلەگەڵ ئەم هەموو پێشلکاریەی کەلەلایەن دوژمنەکانمانەوە بەرامبەرمان ئەنجام ئەدرێت هیچ جۆرە جوڵەو جۆش و خرۆش و نیگەرانیەک بە ڕووی خەڵکەوە نابینرێت.
ببینە تەنها سەرکۆنەکردنێکی زارەکی لاوازئەبیستین کە لە لایەن هەندێک لەخاوەن دەسەڵاتەکانەوە ئەوترێت ..
سەرکۆنەچی ئەگۆڕێت؟؟
وانیشتمان وێران کراو هەستی نیشتمان پەروەریمان ئەنفال کرا.
تکایە وەرنەوە سەر خەت
بیرێک لەچاکسازی ڕیشەیی بکەنەوە
هێزە میلیشیاکان بکەن بەخۆراکی هێزێکی مۆدێرنەی نیشتمانی خاوەن ئیرادەی بەهێز کە بتوانین پارێزگاری لەپیرۆزیەکانمان بکەین
ئەگەر نیشتیمان هی هەمووان نەبێت دڵنیابن لەناو ئەچێت..