سپاردنی کێشەکانی کەرکوک بە رۆژگار
7/17/2024 1:09:00 PM
مەلا فەرمان محەمەد
کێشەکان لە کۆنەوە
دروستبونە و ئێستاش بەردەوامن: کێشەی جوتیار و زەوی، کێشەی تەعریب، کێشەی گۆڕینی سیمای
شار، کۆنە سەربازگەی تۆپزاوە و دروستکردنی مۆنیومێنتی ئەنفال، گەڕەکە کوردەکان، خوێندن
و پەروەردە، زمانی کوردی و دەستور، نەدانی
قەرزی کشتوکاڵی بە جوتیارانی کورد، نەدانی پلانی کشتوکاڵی و مۆڵەتی بیر هەڵکەندن ،
کارگەیی پەلەوەر و بلۆک ....هتد بە بیانوی نەبونی تاپۆی زەویەکان.
بۆ تاپۆیان نیە!:
بەر لە ١٩٧٥ جوتیاری
کورد خاوەن زەوی و تاپۆی خۆی بوە، بەشێکی پێیاندەوت تاپۆی رەشی عوسمانی، دوای هەردو
بڕیاری سەرکردایەتی شۆڕش و لیژنەی کاروبارەکانی باکوری بەعس وهێنانی عەرەبی هاوردە،
زەویەکانی کورد و تورکمان خرانە سەر ناوی عەرەبی هاوردە بە گرێبەست یان وەزارەتی
دارایی و وەزارەتی بەرگری عێراق.
مانەوەی ئەم کێشە گەورانە دوای ٢١ ساڵ بە چارەسەرنەکراوی دەری دەخات :
١-چۆن چارەسەری کێشەکان بە رۆژگار سپێردراوە.
٢- دەسەڵاتی سیاسی حیزبی کوردی کەمتەرخەم
و کورتبینن.
٣-هێندەی خەریکی کاری خۆیان بونە لە بەغدا،
خەریکی کێشە گشتیەکان نە بونە. ئەوەی زانراوە چەند بەرپرسێکی حیزبی کێشەی خانو و زەویەکانی
خۆیان وەک تاک لە بەغدا چارەسەر کردوە.
٤-خۆنەناسین، هێزی بازو و پشتکردن لە چارەسەری
یاسایی: ئەو ١٤ ساڵەی دەسەڵاتی حیزبی کوردی لە کەرکوک بو ، لە بەغدا دەستیان د ەڕۆیی،
وەک پێویست کاریان لەسەر چارەسەری یاسایی نەکردۆتەوە. کێشەی خانوەکانی گەڕەکی نەورۆز
و جێگر و وەزیری مالیەی عێراق بە نمونە. (وشیار زێباری، فواد حوسێن، فازل نەبی ).
ئێستاش لە گەڵ
مانەوەی ئەم کێشانە لە ٢٠١٧ وە تادێت:
یەکەم: فشاری سەربازی
و یاسایی بۆ سەر پێکهاتەی کورد بە گشتی و بۆ سەر جوتیاران بە تایبەتی لە زیادبوندایە:
بە سەربازگەکردنی ناوچە کوردیەکان بە گەڕانەوەی سوپا بۆ هەمان شوێنی سوپای عێراق بەر
لە ٢٠٠٣ . لە کاتێکدا ئەم ناوچانە بچوکترین کێشەی ئەمنی نیە.
٢-فشاری یاسایی: هانی عەرەبی هاوردە دەدرێت
تەنانەت ئەوانەی قەرەبوی ٢٠ ملیۆن دیناری مادەی ١٤٠ وەرگرتوە و گەڕاونەتەوە کەرکوک،
لە دادگا شکات لە جوتیارانی کورد بکەن. بە پشتبەستن بە گرێبەستی کشتوکاڵی سەردەمی
بەعش.
٣-تەعریب: گواستنەوەی تۆماری باری کەسێتی
سەدان خانەوادەی عەرەب بۆ سەر کەرکوک لە دیالە و شوێنەکانی تری عێراقەوە.
ئێستاش بی ئەوەی
پەند لە هەڵەی ٢١ ساڵی رابردو وەربگیرێت، کێشەکانی کەرکوک بە رۆژگار دەسپێردرێت. کەرکوکیەکان
کێشەکان دەبینن، ئازاریان دەدات و هاتونەتە دەنگ، کەچی دەسەڵات دەیبین و دەیبیستن بەڵام کەمتەرخەمن و خۆلێگێلدەکەن.
١٧/٧/٢٠٢٤