قەندیل چۆڵ مەکەن
10/26/2024 4:56:00 PM
مەلا فەرمان محەمەد
هونەرمەندی نەمر تاهیری خەلیلی دەفەرموێ
" لە قەندیلی سەربەرزەوە ........". قەندیل سەربەرزە ، چونکە، جگە لەوەی
لانکەی خەبات و بەرخودانە، سێکوچکەی پێکگەیاندنی باکور، باشور و رۆژهەڵاتە، لە روی
سەربازیەوە سەنگەرێکی قاییمە و گرنگی یەجگار زۆرە. بەشێکە لە قەڵغانی پاراستنی
ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتمانی کوردستان. شۆڕشە یەک لەدوای یەکەکانی گەلی کوردستان لەوێ
دەستی پێکردوە یان لە وێ خۆی گرتۆتەوە. خۆگرتنەوەی شۆڕشی باکور بە پێشڕەوی پارتی کرێکارانی کوردستان و رابەرایەتی سەرۆک ئۆجئالان
لە قەندیل هیندەی تر ئەم شوێنەی پڕ بایەختر کرد. پارتێک لەسەر دەستی ئەو کورد و بزوتنەوەکەی لە باکور لە سەرەمەرگ
زندوکردەوە و نەیهێشت دوانوزەی لێببڕێ.
کاک موزەفەر کوردێکی باکور، هاوسەرگیری
لەگەڵ خاتونێکی هۆڵەندی کردبو، لە ٢٠٠١ لە هۆڵەندا سەردانیان کردم، کاتێ باش هاتە
سەر سەرۆک و پکک، خێزانەکەی بە تیرۆر ناوی پکک هێنا، کاک موزەفەر بە توڕەیی وەڵامی
دایەوە و گوتی " من بەر لە دروستبونی پکک لە تورکیا لە بەرئەوەی پشتم نەبو نەمدەوێرا
بڵێم کوردم، بەڵام دوای دروستبونی ئەو پارتە ئەو ترسە شکا".
جگە لە گرنگی قەندیل بۆ کوردستان، لەم
رۆژەدا و لە بەر بونی دەیان جۆرلە گروپەکانی تیرۆر و داعش، یان گروپەکانی بازرگانەکانی
مادە هۆشبەرەکان ئەگەری زۆرە بکرێت بە تۆرابۆرەیەکی تر، ئەوکات قەندیل نەک هەر دەبێتە سەرچاوەی هەڕەشە لە کوردستان بەڵکو بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و دونیا.
بۆیە نابێ و ناکرێت بە هەر بەڵین و لە ژێر فشار و هەر بیانویەک قەندیل لە ئاوەدانێکی
بەهێز داماڵدرێ. بەبونی هێزێکی کوردستانی قەندیل بەسەربەرزی دەمێنێتەوە.