202وتار

کۆمەڵکوژی کورد لە کۆبانێ

3/17/2025 1:22:00 PM
مەلا فەرمان محەمەد

بە درێژایی سەد ساڵی رابرد و تورکیا جگە لە نکۆڵیکردن لە بونی نەتەوەی کورد و دژایەتیکردنی پرسەکەی لە هەر قوژبنێکی کوردستان و دونیا بوبێ سڵی نەکردۆتەوە،  ئەمشەویش لە شارە خۆڕاگرە داعش شکێنەکەی کۆبانێ کۆمەڵکوژی ئەنجامدا،بە درێژایی مێژوش دەسەڵاتدارانی تورک چەندین کۆمەڵکوژی و رەشەکوژیان دژ بە هاوڵاتیانی کورد ئەنجامداوە..  دیارترینیان:

١- کۆمەڵوکژی دەرسیم 
ئەم رەشەکوژیە لە ١٩٣٨  رویدا و ٣٠٠٠٠ سیهەزار کەس بونی قوربانی
٢- کۆمەڵکوژی مەرعيش، ١٩٧٨ ، ژمارەی قوربانی ١٠٩ کەس
٣- کۆمەڵکوژی زیلان:  ١٩٣٠ ، ٥٠٠٠ هاوڵآتی بونە قوربانی
٤- کۆمەڵکوژی گوشکۆنار: ١٩٩٤ ، ٣٨ گوندنشینی کورد لە ئەنجامی بۆردومانی گوندەکانی کۆچاغلی و گوشکۆناز لە پارێزگای شەرناخ بونە قوربانی.
٥- راگواستنی کورد لە ١٩١٦ ، لە پرۆسەیە نزیکەی ٤٠٠،٠٠٠ چوارسەد هەزار هاوڵاتی کورد گیانی لەدەستدا
٦- کۆمەڵکوژی درزین لە پارێزگای ئەرزنگان ١٩٣٨ ، ژمارەی قوربانیان ٩٥ کەس
٧- کۆمەڵکوژی موعلالی پارێزگای وان، ١٩٤٣ ، ژمارەی قوربانی ٣٣ کەس.
٨- کۆمەڵکوژی لحێ : دیاربەکر، ١٩٩٣ ، ٣٠ کەس بونە قوربانی
٩- کۆمەڵکوژی روبوسکی و قلایان ، ٢٠١١، پارێزگای شرنەخ
١٠- کۆبانێ ، ئەمشەو ، ١٦/١٧ -٣- ٢٠٢٥ ،  زیاتر لە ٧ ئەندامی یەک خێزان ڤبونە قوربانی.

دەسەڵاتێک و عەقڵیەتێک ئەمە کاری خۆی و باوباپیرانی بێ و بوبێ، دەکرێ جێی بڕوا و متمانە بێ، لێی دەوەشێتەوە دەستێکی پاک بۆ ئاشتی و تەبایی و برایەتی بەرێ. دەسەڵاتێک ئامادە نەبێت دان بە قەوارەیەکی دەستوریدا بنێت کە دوای ٢٠٠٣ و نەمانی عەقلیەتی بەعس لە عێراق دامەزرا. چ جیاوازیەکی لەگەڵ عەقلیەتی بەعسدا هەیە. 

باسکردنی ئاشتی و دەستدرێژکردن بۆ برایەتی کارێکی باشە، خزمەت بە پرسی مرۆڤایەتی دەکات، بەڵام دەبێت بزاندرێت لە گەڵ کێ باس لە پرۆسەی ئاشتی دەکەیت، لەگەڵ کەسێک دەتوانی تێکەی و فڕکەی.

ئەمڕؤ لە تورکیا دەسەڵاتێکی ئیسلامی سیاسی ئیخوانی لە دەسەڵاتدایە، لەسەر زاری سەرۆکەکەیەوە بە ئاشکرا دژی مافەکانی کورد وەستاوەتوە، ئامادە نیە وشەی کوردستان بەکاربێنێ، دانبنێت بە هەڕێمە دەستوریەکەی لە عێراق دامەزراوە. کردەوە کۆمەڵکوژیەکانی خۆیی و باو باپیرانی لەبەر چاوە. ئەم دەسەڵاتە پیاوی ئاشتی نیە، بەڵام بۆ دەربازبون لەو فشارە جیهانیەی باس لە پرۆسەی گۆڕانکاری دەکات پەنای بۆ ئەم سیاسەتە دوسەرە و دوڕوییانە بردوە. 

لای بەندە جێی متمانە نیە. ئەوەی متمانەی پێدەکات تەنها ئەوانەن هاوشێوەی سەرانی حیزبی باشور و ئیسلامیە سیاسیە ئیخوانیەکانی کورد یان چاوەخوار کراون یان لە بەر کورسی و دەسەڵات و بازرگانیەتی.

بۆ ئەوەی کۆتایی بە پرۆسەی کۆمەڵکوژی کوردان بێت، ئاشتی لە کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدیبێت، پێویست بەوەدەکات گەلی کوردستان بێنە شەقام و بە یەک دەنگی سەرتاسەری بڵێن" نا بۆ کۆمەڵکوژی، بەڵی بۆ ئاشتی، ژیان و ئازادی نەتەوەیی". کەی چاو، گوێچکە و زمانی خۆمان کرایەوە، کەی ئەم یەک دەنگیە رویدا جێی ئەوەیە بەدونیا بڵێن " ئێوە کەڕ و لاڵ و کوێرن".


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن