305 کوردستان

بەپەلە... وەزیری پلاندانان: ئەوکەسانەی خەڵکی کەرکوک و ناوچەکانی ماددەی 140ـن ئەمڕۆ دەتوانن بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان

11:05 - 20/11/2024

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەو کەسانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان ئەمڕۆش دەرفەت ماوە و دەتوانن بگەڕێنەوە، تاکو بە خەڵکی رەسەنی ناوچەکانی خۆیان ناونوس بکرێن.

 

 ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، د. دارا رەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، پرۆسەی سەرژمێری گرنگییەکی زۆری بۆ کورد هەیە، چونکە ژمارەی دانیشتیوانی هەرێم لە کۆی گشتی ژمارەی دانیشتوانی عێراق دیاریدەکات، ئەوەش پاڵنەرێکی باش دەبێت بۆ ئەوەی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان چیدیکە یاری پێنەکرێت و بەپێی مەزاجی سیاسی دیارینەکرێت.

 

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو داتایانەی لە دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان لەدوای پرۆسەی سەرژمێری دەستدەکەون داتای زۆر ورد دەبن و دەتوانرێت لە داهاتو لەسەر بنەمای ئەو داتایانە پلانی باش لە هەموا بوارەکان دابنرێت.

 

ئەمە لە کاتێکدایە، کاتژمێر ٧:٠٠ـی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٠ی١١ی٢٠٢٤، پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتوان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد و تاوەکو سبەینێ پێنجشەممە، ٢١ی١١ی٢٠٢٤ بەردەوام دەبێت، بۆئەو مەبەستەش قەدەغەی هاتوچۆ لەسەرجە، شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان جێبەجێدەکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن