شێرزاد حەسەن لە پڕۆژەیەکی کولتووری نێودەوڵەتیدا
08:48 - 09/11/2020
تایبەت: بە کولتووری زەمەن
كۆمەڵەی میسێلا و ماڵی داهاتوو
فریشتەیەك لەبابلدادەبەزێت
پرۆژەی "بابل" جەخت لەسەر كار و كاریگەریی دوو نوسەر دەكات: "فریدریك دۆرینمات" و "شێرزاد حەسەن".
'فریدرین
دۆرینمات' لە كانوونی دووەمی/ 2021دا، سەد ساڵ بەسەر لەدایكبوونیدا تێدەپەڕێت. نووسەری كوردیش "شێرزاد حەسەن" كە لەسەر ئاستێكی کوردستانی ناوبانگی هەیە وەک
داكۆكیكارێ لە مافەكانی ژنان، هەروەها وەک نووسەر و توێژەرێکی کۆمەڵایەتی و
فەرهەنگی و ئەدەبی، تێڕوانینی تایبەت بە خۆی هەیە سەبارەت بە كورد و پێناسەی نەتەوەیی،
هەر لە هەمان ساڵدا، حەفتاهەمین یادەوەری لە دایكبوونی دەكاتەوە. بواری سەرەكی
كارەكەی بریتییە لە ناساندنی دۆخی سەرەتای قۆناغی "گواستنەوە" تایبەت بە دانیشتووانی كوردستان-ی گەمارۆدراو لە ناو بازنە و چوارگۆشەی سنووری نێوان (سوریا و عێراق و ئێران و توركیا)دا. هەندێن لە شاکارەکانی بریتین لە: چیرۆکەکانی "لۆزان"، "مارلین ،" گەمەی گۆڕینەوەی لەرەوێلەکان"، "گۆرانییە خەمناكەكانی غوربەت"، "نهێنی"، "دووكەڵ"، "گەڕەکی داهۆڵەكان"، "ئیزرائیل"، لەتەک چەندین رۆمان و چیرۆکی دیکە و وتارگەلێک سەبارەت
بە سیاسەت و پەروەردە و ژینگە و ئاریشەکانی ژنان و لاوان و منداڵان، سەرباری
وەرگێڕانی سی ٣٠ کتێب لە ئینگلیزییەوە بۆ کوردی کە فرە تەوەر و ژانری
جیاوازن. ئەوەی كە 'هێشتا' تێبینی نەكراوە لە کۆی پرۆسە و پرۆژەکەی ئێمەدا ئەوەیە
کە "سویسرا" نیازمەندە پێشوازی لەم دوو نووسەرە بکات، لە میانەی لە
سازدانی کۆڕ و کۆبوونەوە و بۆنە و
ئاهەنگێکی کولتووری بەرفراوان بە بیانووی یادی سەد ساڵەی لەدایكبوونی "دۆرینمات"، کە تیایدا ئەو هەلە دەدۆزینەوە کە
خودی کەرنەڤاڵەکەمان رازاوەتر بکەین بەوەی کە وەرگێڕانەکەی "شێرزاد حەسەن"ە ببێت بە تەوەرێکی دیاری ئەو دیدارە، كە لە ساڵانی
نەوەدەكانی سەدەی پێشوودا نووسەر لە زمانی ئینگلیزییەوە شانۆگەرییەکی "دۆرینمات"ی بە نێوی "فریشتەیەك لە 'بابل 'دادەبەزێت"ە بۆ سەر زمانی كوردی وەرگێڕاوە.
ئەو نەخشە و رێڕەوەی کە ئێمە گرتوومانەتە بەر بۆ ورووژاندنی ئەم بۆنە و بابەتە سەنگینە، بە
روانینی ئێمە شایستەی دەركەوتن و دیالۆگێکی فرە لایەنە، لە ئێستادا، کە نیازمەندین
کە پسپۆران سەبارەت بە خودی ئەم شانۆگەرییە و بەرهەمەکانی دیکە سەرگەرمی
لێكۆڵینەوە و راڤەکردن بن؛ لەتەک پرۆژەیەكی تایبەت و فرە رەهەند، هەروەها بۆ ئەوەی
كە ئەو بابەتە بە شێوەیەكی پراكتیكی و لە ڕێگەی نمایش و پانتۆمایم و مۆسیما و کۆی
ئەو بەشانەی دیکەی هونەر دەخەینە گەڕ کە دەنگ و رەنگ تیایدا پتر پرۆژەکەمان رەنگین
و سەنگینتر بکات ،کار لەسەر ئەوەش دەکەین
کە خودی شانۆگەرییەكە پەیوەست بەو رووداوە تراژیک و كارەساتبار و مەرگەساتەکاندا بکەینەوە کە بە چەق و رۆحی ئەو
رووداوە مەزنەی خۆمانی دەزانین، بۆ نموونە: جەنگ و کاولکارییەکانی هەمیشەیی کە یەكێكە لەو ئاڵانگاری
بەرەنگاربوونەوە سەرسەختانەی کە "دۆرینمات" لەگەڵ "بنیاتنانی تاوەر"دا یەکانگیری دەکاتەوە کە رەگی وا لە ناو 'میتۆلۆژیا'ی ئێمە و ئەواندا تۆمار و چەسپیوە، هەروەها لەگەڵ گەڕان
بە دوای رەگوریشەی ئەفسانەكانمان .هەر لە سۆنگەی ئەوەشەوەیە کە ئێمەش ناوونیشانی "فریشتەیەن لە 'بابل' دادەبەزێت"مان بۆ ڤیستیڤاڵەکە هەڵبژاردووە.
+هەنگاوی یەکەمین:
لە ناوچەی "كۆڵۆنفینگن"دا دەستپێدەکات کە زێدی لە دایكبوونی 'فرێدرین دۆرینمات'ە کە دوا لۆناغ و هەواریش دەگەینە "وانەر" کە دەکا "مەزرای پەیكەرتاش 'وانەر نیوهاوس' كە خۆیشی هونەرمەندێکی فرە بەهرەیە و هەم سەرگەرمی کشتوکاڵە و ئەندامی مێسێلا"یە.
كۆتاییەکەی یادكردنەوەی كار و داهێنانەکانی "فرێدرین دۆرینمات"ە، هەروەها رۆشنایی دەخرێتە سەر وەرگێڕانە كوردییەكەی "شێرزاد حەسەن" بە یاوەری هونەرمەندە سویسری و كوردەكان. پرۆژەی "فریشتەیەن لە 'بابل' دادەبەزێت" یەكەم بەشە لە پرۆژەیەكی درێژخایەنی (سێ ساڵی) كە ناوونیشانێكی سێیانی هەیە "كانتۆنەكان / كانتۆنەكان / كانتۆنەكان". پرۆژەكە لە لایەن "كۆمەڵەی مێسێلا"وە دانراوە بە هاوكاریی "ماڵی داهاتوو - Maison du Futur" کە ٢٠٢١ بۆ ٢٠٢٣ دەخایەنێت.
كرۆكی پرۆژەكە پەیوەستكردنی كەلتوور و سیاسەتی "هێڵڤیتی/ هێڵڤژیانی" کە ئاماژەکردنە بە سێگۆشەی 'کۆماری هێلڤیتی'کە لە مێژووی "سویسرا"دا هەوڵێکی وا هەبووە کە دەستەڵاتێكی سێنتراڵ و ناوەندگەرا بەسەر هەموو سویسرا بسەپێنن. کە لە
سەردەمانێکی زووتردا چەندین کانتۆنی لە خۆ گرتبوو کە لە ئۆتۆنۆمی خۆیان بەهرەمەند
بوون، بەڵام لەژێر هاوپەیمانییەکی سەربازی لاوازدا، دواتر فرەنساوییەکان داگیری
دەکەن و لەژێر هەمان ناودا کۆمارێکی چکۆلەیان بۆ ساز دەکەن و کە وەک هاوپەیمانی "فرەنسا" ئەو لەوارەیە جێگیر دەکرێت
کە ئاماژەیە بە کۆنفدراڵی خێڵە کۆنەکانی سویسرا کە بەسەر
چوار ناوچەدا دابەش ببوون، لە سەردەمی رۆمانییەکاندا، ئەم دۆخە سیاسی و
کولتوورییەی "هێڵڤژیان" لەگەڵ مێژووی 'كوردستان'دا پرد و پەیوەست بکەینەوە؛ هاوکات ئاماژە بە تراژیدیای
ئەوان و کوردستان بکرێت لە چوارچێوەی پەیماننامەی لۆزاندا كە لە ساڵی2023 سەد ساڵ
بەسەر ئەو پەیماننامەیەدا تێدەپەڕێت .
باكگراوند/پاشخان:
وڵاتە زلهێزەکان کە لە براوەكانی جەنگی جیهانی یەكەم
بوون، بە گوێرەی پەیماننامەی لۆزان ئەو
ناوچانەیان لەنێوان خۆیاندا دابەشكرد كە پێشتر لەژێر دەستەڵاتی ئیمپراتۆرێتی "عوسمانلی"دا بوون. هەروەها ئەمە ئەو پەیماننامەیەشی گرتۆتە خۆی كە
سنوورەكانی ئێستای ""توركیا" و "یۆنان"ی دیاری کردووە .بە پێچەوانەی ئەو بەڵێنانەی كە "ئینگلتەرە" و "توركیا" لە سەرەتای دانوستانەكاندا دابوویان، پەیماننامەی لۆزان هیچ ناوچەیەكی ئۆتۆنۆمی بە كوردەكان نەبەخشی. تاوەكو ئەمڕۆکەش ئەوان گەورەترین گروپی ئێتنین لە
جیهاندا كە وڵاتی خۆیان نییە .
+دووەم بەشی: پرۆژەكە بە ناوی "كۆبانی"وە دەناسرێت، ساڵی ٢٠٢٢ مۆنیومێنتێكی بۆ دادەنرێت وەک هێمایەک بۆ
وێرانكردنی "كۆبانی" و ئەو جینۆسایدەی كە(داعش) ئەنجامیدا دژ بە "ئێزیدییەكان". هەروەها بۆ
یادەوەری لوربانیانی كوردستان (مۆنیومێنت)ێكی ئێلیكترۆنی دادەنرێت بە جۆرێن كە بتوانرێت لە دوورەوە 'مۆنیومێنت'ەكە ببینرێت .
+سێهەم بەشی: پرۆژەكە لە ساڵی ٢٠٢٣ بەردوامی خۆی وەردەگرێت لەژێر ناوی "لۆزان"ەوەیە و جەخت لەسەر كاریگەرییەكانی پەیماننامەی "لۆزان" دەكات لەسەر ئاستی سیاسی و رەهەندە چارەنووسسازەکانی دیکە بۆ گەلی كوردستان. ئەم پرۆژەیەیان
لە شێوەی گوتاربێژی و شانۆیی و نواندن و هەروەها بە شێوەیەکی تۆکمە و
دامەزراوییەوە مامەڵە لەتەن بنچینە و دەرئەنجامەكانی ئەو پەیماننامەیەدا دەكات. سەرەڕای ئەوەش
کە ئەو کەیس و بابەتە دەخرێتە ڕوو كە ئاخۆ دەشێت رۆڵی "سویسرا" و "ئاوروپا" چلۆن دەبێت بۆ سەر لە نوێ دیاریكردنی چارەنووسی ئایندە و داهاتووی
كوردستان؟
بەشی یەکەمی نمایش و چالاکییەکە لە "كۆبانی" و "هەولێر" رێکدەخرێت؛ هەروەها لە "سلێمانی"ش دیمەنەكانی شانۆگەرییەكە بە شێوەیەكی ئەوتۆ نمایش
دەکرێن كە بتوانرێت لە لایەن تیمێكی دیاریكراوی ناوخۆیی و کوردستانییەوە لەو
شوێنانەی کە لە ناو خاکی کوردستان هەڵیاندەبژێرین.. بە رێککەوتن؛ لە دوای ماوەیەكی كورتخایەنی پرۆڤەكاریی و
مەشك و راهێنان بە ئاسانی مامەڵەیان لەتەكدا بكرێت بە نیازی سەرکەوتنی پرۆژەکەمان. بەرهەمهێنانەكە
بەندە بە رێنماییەكانی نەخشەسازەکانی كولتووری بەو مەرجەی کە بەردەوامی بدات بە
خۆی، ئەمەش گۆزەگۆز و گەشتكردنی ناپێویست كەم دەكاتەوە، لە هەمان کاتدا ئاڵوگۆڕێكی
كولتووری و پرۆسەیەكی راستەلینەی بەشداریكردن لەگەڵ دانیشتووانە ناوخۆییەكانی کوردستاندا دروست دەکەین کە ئاماژەکردنە بە سێگۆشەی 'کۆماری هێلڤیتی'کە لە مێژووی "سویسرا "هەوڵێکی وا هەبووە کە دەستەڵاتێكی سێنتراڵ و ناوەندگەرا بەسەر هەموو سویسرا بسەپێنن. کە لە سەردەمانێکی
زووتردا چەندین کانتۆنی لە خۆ گرتبوو کە لە ئۆتۆنۆمی خۆیان بەهرەمەند بوون، بەڵام
لەژێر هاوپەیمانییەکی سەربازی لاوازدا، دواتر فرەنساوییەکان داگیری دەکەن و لەژێر
هەمان ناودا کۆمارێکی چکۆلەیان بۆ ساز دەکەن و کە وەک هاوپەیمانی "فەرەنسا" ئەو لەوارەیە جێگیر دەکرێت .