نازم دەباغ: واباشترە یه‌كێتی لەمەودوا زیاتر بیر لەبەرژەوندی هەرێمی کوردستان بکاتەوە
11:24 - 13/04/2023
زه‌مه‌ن – دیمانە
لە ڕۆژی
3ی ئه‌م مانگه‌دا تورکیا گەشتەکانی لەگەڵ فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕاگرت و بەرپرسانی ئەو
وڵاتە ڕایانگەیاند ڕێوشوێنەکان ڕەنگە تا مانگی 7 بەردەوام بن "بەهۆی زیادبوونی
چالاکییەکانی پەکەکە" لە سلێمانی.
بەرپرسانی
ناوچەکە بە توندی ئەو تۆمەتانەی تورکیا سەبارەت بە هەبوونی هێزی پەکەکە ڕەتدەکەنەوە
و دەڵێن ئەو ڕێوشوێنانە و هێرشە درۆنیەکەی 7ی مانگ پەیوەندیان هەیە بە پڕوپاگەندەی
هەڵبژاردنەکان لە تورکیا.
لە هێرشەکەی سەر
فڕۆکەخانەی سلێمانیدا کاروانێکی هەسەدە (هێزەکانی سوریای دیموکراتیک) بە سەرۆکایەتی
مەزلوم عەبدی و بە یاوەری چەند کارمەندێکی سەربازی ئەمەریکا کرابوونە ئامانج.
نازم دەباغ نوێنەری
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران دەڵێت هۆکاری داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕووی گەشتە
ئاسمانییەکانی سلێمانی و دواتریش هێرشی درۆن (فڕۆکەی بێفڕۆکەوان) بۆ سەر فڕۆکەخانەی
سلێمانی بەهۆی هەڵوێستە "نەتەوەییەکانی" یەکێتیە بۆ پرسی کورد لە وڵاتانی
ناوچەکە و دەڵێت واباشترە حزبەکە "لەمەودوا زیاتر بیر لەبەرژەوندی هەرێمی
کوردستان" بکاتەوە.
نازم دەباغ کە
کادیری پێشکەوتووی یەکێتیە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "یه‌كێتی باجی هه‌وڵ
و كۆششه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ده‌دات؛ زه‌مانێک تاوانباركراین كه پشتیوانی دیموكراتین،
وە زه‌مانێک تاوانباركراین كه پشتیوانی په‌كه‌كه و پارتی سۆشیالستی كوردستانی
توركیا و ئاڵای ڕزگارین. به‌ڵام ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت لەمەودوا زیاتر بیر لەبەرژەوندی
هەرێمی کوردستان بکەینەوە. ده‌بێت یەکێتی هه‌وڵبدات باجه‌كانی كه‌م بكاته‌وه له‌پێناو
پاراستنی ئه‌م ئه‌زموونه‌ی هه‌رێمی كوردستان."
هەوڵەکانی ئێران
دوێنێ چوارشەممە
ڕۆژنامەی ئەل عەرەب بڵاویکردەوە گوایە كۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵی نێوەندگیری دەدات
و لە ڕێگەی عێراقەوە دەیەوێت کێشەکانی نێوان تورکیا و "حزبەکەی تاڵەبانی"
چارەسەر بکات.
لەم بارەیەوە،
نازم دەباغ ڕایگەیاند زانیاری نییه لەسەر ئەوەی کە ئێران هەوڵێکی وەهای دابێت, بەڵام
وتی ئێران به‌لایه‌وه گرنگه هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی تێدا نه‌بێت و ئاسایش و سه‌قامگیری
زیاتر هه‌بێت لە ناوچەکەدا.
نوێنەری حکومەتی
هەرێمی کوردستان لە تاران ڕایگەیاند، "به‌دڵنیاییه‌وه بە هۆی جوگرافیای سیاسی
ناوچه‌كه گرنگه كه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران و عێراقیشدا
باشبێت به ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گەلانی کوردستان...پێموایه ئێرانیش به‌رژه‌وه‌ندی
له ئارامی ناوچه‌كه‌دایه، له‌كاتێكدا سلێمانی نزیكه‌ی 400 كیلۆمه‌تر سنوری هه‌یه
له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا."
ئەو هۆشداریدا لە
تێکچوونی ئاسایشی ناوچه‌كه بە هۆی ئاڵۆزیەکانی ئەم دواییە و ڕێوشوێنەکانی تورکیا
به "به‌هانه‌ی" سەردانەکەی مه‌زڵوم عەبدی بۆ سلێمانی.
نازم دەباغ دەڵێت،
"به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و به‌هانه‌یه‌ی بۆ سلێمانی هه‌یه له‌شوێنه‌كانی تریش هەیە،
ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت كاری پێبكەن."
هێرشەکەی هەینی ڕابردوو
بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە. بەرپرسانی یەکێتی
و سەرۆک کۆماری عێراق تورکیایان بە ئەنجامدەری ئەو بۆمبارانە تۆمەتبار کرد، هەرچەندە
تورکیا تا ئێستا بە ڕەسمی بەرپرسیارێتی خۆی دەرنەبڕیوە.
لایەنگیری وڵاتانی
دراوسێ
دوای ڕووداوەکەش
بەشێک لە سەرکردە و لایەنگرانی یەکێتی و پارتی کەوتنە هێرشکردنە سەر یەکتر و
تاوانبارکردنی یەکتر بە هاوکاریکردن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ. بەشێک لە چاودێران و
حزبە ڕکابەرەکانی یەکێتی، ئەو حزبەیان بەوە تۆمەتبار کرد کە بەتەواوی چۆتە ژێر ڕکێفی
ئێرانەوە.
نوێنەری حکومەتی
هەرێم ئەو تۆمەتانە ڕەتکردەوە و وتی، "من واینابینم، ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌و قسه‌یه
بۆ سنوری پارتیش ڕاسته. ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه ئه‌و لایه‌نه خۆی ساغ كردببێتهوه
بۆ توركیا و ئه‌م لایه‌نه‌ش بۆ ئێران."
دەباغ دەشڵێت
" ئه‌گه‌ر خۆساغ كردنه‌وه هه‌بووایه بۆ سه‌ر ئێران من پێموایه پێویستی نه‌ده‌كرد
كاک قوباد بچێته توركیا. هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئه‌و جوگرافیایه‌ی كه هه‌یه‌تی
ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری مهرزێک له مه‌رزه‌كانی خۆی بێت...له زه‌مانی جه‌نابی
مام جه‌لال و له ئێستاشدا هه‌میشه یه‌كێتی په‌یوه‌ندی باشی هه‌بووه له‌گه‌ڵ
توركیا و له‌گه‌ڵ ئێران. له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كێتی 400 كیلۆمه‌تر مه‌رزی له‌گه‌ڵ ئێران
هه‌یه، ناتوانێت ده‌ستی لێهه‌ڵبگرێت."
سەبارەت بە ئەگەری
ئەوەی ئێران بە هۆی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵوێست بەرامبەر بە تورکیا
وربگرێت، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران ڕەتیکردەوە، تورکیا و ئێران پەیوەندییەکانیان
لەسەر کورد تێکبدەن.
لەو ڕووەوە نازم
دەباغ وتی" من واینابینم ئێران و توركیا له‌سه‌ر كورد عاجز بن. میدیاكانی ئێرانیش
وه‌كو ھەموو ڕووداوێک باسی ئه‌و ڕووداوه‌ش ده‌كه‌ن كه له ناوچه‌كه ڕوویداوه.
ئه‌م ڕووداوه زیاتر له‌چوارچێوه‌ی زۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان قسه‌ی لهسهردەکرێت."