220 کوردستان

پەرلەمانی كوردستان لە كوێوە بۆ كوێ؟

03:27 - 19/05/2023

  • "زەمەن"
  • راپۆرتێكی بەراوردكارییە سەبارەت بە كاری پەرلەمانی لەنێوان هەر پێنج خولی پەرلەمانی كوردستاندا(1992-2023)

  • ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان(PAY)، بەهاوكاری سندوقی پاڵپشتی دیموكراسی(NED)ی ئەمەریكی، لە چوارچێوەی پرۆژەیچاودێری و هەڵسەنگاندنی كارەكانی پەرلەمانیكوردستاندا نوێترین راپۆرتی خۆی بڵاوكردەوە.

  • لە (31)ەمین ساڵیادی یەكەمین هەڵبژاردنیپەرلەمانی كوردستاندا، ئەمڕۆ هەینی 19/5/2023 كاتژمێر (10:00) ی سەرلەبەیانی لە هۆتێل رامادا  لە شاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكیرۆژنامەنووسیدا بە ئامادەبوونی بەشێك لەئەندامانی پەرلەمانی كوردستان لە سەرجەمخولەكان و نوێنەری رێكخراوەكانی كۆمەڵیمەدەنی و  مامۆستایان و توێژەران و میدیاكارانلەلایەن ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان (PAY)، بەهاوكاری سندوقی پاڵپشتیدیموكراسی (NED)ی ئەمەریكی، لە چوارچێوەیپرۆژەی چاودێری و هەڵسەنگاندنی كارەكانیپەرلەمانی كوردستاندا، مەراسیمی بڵاوكردنەوەیناوەرۆكی راپۆرتی ژمارە (13)، كە تایبەتە بەكاری پەرلەمانی لە كوردستاندا لە ساڵانی (1992-2023)، كە تیایدا بەراوردی نێوان هەر پێنجخولی پەرلەمان و سەرۆكایەتییەكانیان كراوە لەسەرجەم لایەنەكاندا و خاڵە لاواز و بەهێزەكانیهەریەكەیان بڵاوكردەوە.

  • له‌ راپۆرته‌كه‌دا باسله‌وه‌كراوه‌، پەرلەمانی كوردستان لە ماوەی (31) ساڵ تەمەنیدا دەبوایە (8) جار هەڵبژاردن بكات، بەڵام تەنها (5) هەڵبژاردنی كردووەو بەبەراورد لەگەڵ تەمەنی خۆیدا ماوەی (12) ساڵ و (6) مانگ پەرلەمان لە پاشە واتە (3) خول لە دواوەیە.

  • ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، پەرلەمانی كوردستان لەماوەی (5) خولدا (8) جار تەمەنی خۆی درێژ كردۆتەوە، خولی یەكەم (4) جار، هەریەك لە خولەكانی دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەمیش هەریەكەو جارێك درێژیان كردۆتەوە.
  • به‌پێی راپۆرته‌كه‌، هیچ كام لە خولەكانی پەرلەمان لە وادەی دەستنیشانكراوی یاسایی خۆیاندا هەڵبژاردنیان بۆ ئەنجام نەدراوەو هەر پێنج خول دواخراون.

  • له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ "تەمەنی پەرلەمانی كوردستان (31) ساڵە و پێنج خول هەلبژاردنی كردووە، بەڵام ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تەمەنی (18) ساڵ و بەهەمان شێوە پێنج خول هەڵبژاردنی كردووە".

  • باسله‌وه‌شكراوه‌، تا هاتووەو خول لە دوای خول رێژەی بەشداری هاوڵاتیان لە دەنگدان كەمی كردووە، لە خولی (یەكەمدا) زۆرترین رێژەی بەشداری هەیە كە (%86.4)ە، لە خولی (پێنجەم) كەمترینە كە دابەزیوە بۆ (%59.83).
  • به‌پێی راپۆرته‌كه‌ خول لە دوای خول رێژەی دەنگی دوو لایەنە سەرەكییەكە كەمی كردووە:

  • ا-لە خولی یەكەمدا پارتی لە كۆی ژمارەی ئەوانەی دەنگیان داوە رێژەی (%45.42) ی بەدەست هێناوە، بەڵام رێژەی دەنگەكانی لە كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە دەكاتە (%39.36). لە هەمان خولدا یەكێتی لە كۆی ژمارەی ئەوانەی دەنگیان داوە رێژەی (%43.6) ی بەدەست هێناوە، بەڵام رێژەی دەنگەكانی لە كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە دەكاتە (%38.11).

  • ب-لە خولی دووەمدا ناتوانرێت رێژەی دەنگەكانی پارتی و یەكێتی دەستنیشان بكرێت، چونكە زۆرینەی لایەنە سیاسییەكان بەیەك لیست بەشداری هەڵبژاردنەكەیان كردبوو.
  • ج-لە خولی سێیەمدا پارتی و یەكێتی كە بەیەك لیست بەشداریان كردبوو لە كۆی ژمارەی ئەوانەی دەنگیان داوە رێژەی (%57.36) یان بەدەست هێناوە، بەڵام رێژەی دەنگەكانیان لە كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە دەكاتە (%44.81).

  • د-لە خولی چوارەمدا پارتی لە كۆی ژمارەی ئەوانەی دەنگیان داوە رێژەی (%37.78) ی بەدەست هێناوە، بەڵام رێژەی دەنگەكانی لە كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە دەكاتە (%26.53). لە هەمان خولدا یەكێتی لە كۆی ژمارەی ئەوانەی دەنگیان داوە رێژەی (%17.8) ی بەدەست هێناوە، بەڵام رێژەی دەنگەكانی لە كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە دەكاتە (%12.50).

  • ه-لە خولی پێنجەمدا پارتی لە كۆی ژمارەی ئەوانەی دەنگیان داوە رێژەی (%37.27) ی بەدەست هێناوە، بەڵام رێژەی دەنگەكانی لە كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە دەكاتە (%22.30). لە هەمان خولدا یەكێتی لە كۆی ژمارەی ئەوانەی دەنگیان داوە رێژەی (%17.33) ی بەدەست هێناوە، بەڵام رێژەی دەنگەكانی لە كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە دەكاتە (%10.36).

  • کلیک لێرە بکە

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن