کەرتی سەرژمێری داوایەکی بەپەلە لە هاووڵاتیان دەکات
03:53 - 21/11/2024
زەمەن – هەرێمی کوردستان
کەرتی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان داوا لە هاووڵاتیان
دەکات لە ماڵەکانیان بمێننەوە بۆ ئەوەی ناویان تۆمار بکرێت.
کارزان مەنتک، سەرۆکی
کەرتی راگەیاندنی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی وتووە: داوایەکی بەپەلە
لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەین، چەند کاژێرێک لەبەردەم بژمێرەکان ماوە بۆ ئەوەی
ناو و زانیارییە خێزانیەکانتان تۆمار بکەن، بۆیە لە ماڵەکانتان بێمننەوە.
ناوبراو داواش
لە هاووڵاتیان دەکات پابەندی رێنماییەکانی قەدەغەی هاتووچۆ بن، بۆ ئەوەی قۆناغی
دووەمی سەرژمێری بەسەرکەوتوویی کۆتایی بێت.
ئەمڕۆ قۆناغی
دووەمی سەرژمێری تا کاتژمێر ١٢ی شەو بەردەوام دەبێت و هیچ بڕیارێکیش بۆ
درێژکردنەوەی ئەو وادەیە نییە.