ئایا قەدەغەى هاتوچۆ درێژدەکرێتەوە؟
07:45 - 21/11/2024
زەمەن - عێراقى
گوتەبێژى لیژنەى باڵاى ئەمنیى بۆ سەرژمێرى دانیشتووان رایدەگەیەنێت، هێشتا بڕیارى کۆتاییهاتنى قەدەغەى هاتووچۆ نەدراوە، دەشڵێت، کاتژمێرى 10ى ئەمشەو بڕیارى کۆتایى لەوبارەیەوە دەدەن.
عەمید میقداد میرى، گوتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى عێرا و لیژنەى باڵاى ئەمنیى بۆ سەرژمێرى دانیشتووان، ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، هێشتا بڕیارى کۆتایى لەبارەى هەڵگرتنى قەدەغەى هاتوچۆ نەدراوە کە بۆ سەرژمێرى دیاریکرابوو، پێویستە وەزارەتى پلاندانان هەڵسەنگاندن بۆ ئەنجامى رێژەى سەرژمێرى بکات، کاتژمێر 10ى ئەمشەو یەکلادەبێتەوە کە ئایا کاتژمێر 12ى شەو قەدەغەى هاتووچۆ هەڵدەگیرێت یاخود بۆ سبەینێش بەردەوامدەبێت.