کاندیدی پۆستی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: ڕووبەڕووی میلیشیاکانی سەر بە ئێران دەبمەوە
11:51 - 15/06/2024
زەمەن - عێراق
کاندیدی سەرۆکی
ئەمریکا بۆ پۆستی باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە عێراق دەڵێت: میلیشیاكانی سەربە ئێران هەڕەشەی
گەورەن بۆ سەر عێراق و روبەڕویان دەبمەوە.
ترەیسی جاکۆبسن
لەبەردەم لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا ئاماژەی بەوە
کرد، ئەلەویەتی كارەكانی پاراستنی هاووڵاتیانی ئەمریكا و پتەوكردنی هاوبەشیی دەبێت
لەپێناو بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.
وتیشی: ئێران رۆڵێكی
"ناشیرین و خراپ" لە عێراق دەگێڕێت، میلیشیاكانی هاوپەیمانی ئێران هەڕەشەی
گەورەن بۆ سەر سەقامگیری عێراق و هەمو رێگایەكی سیاسی بەكاردەهێنێت بۆ روبەڕوبونەوەی
ئەو هەڕەشەیەو لە قاڵبدانی هەژمونی ئێران.
دەشڵێت: دوای ١٠ ساڵ لە گەڕاندنەوەی هێزەكانمان
بۆ عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش، ئێستا كاتی ئەوەیە سوپاكەمان رۆڵێكی نوێی هەبێت.
دووپاتیشی کردەوە کە پشتیوانی رێوشوێنەكانی خەزێنەی ئەمریكا
دەكەن بۆ نوێكردنەوەی سیستمی بانكیی عێراق و,رێگە بە ئێران نادەن غازی كارپێكردنی
وێستگەكانی كارەبا وەك چەك دژی عێراق بەكاربهێنێت.