ئەمریکا میلیشیایەكی عێراقی و سەرۆكەكەی خستە لیستی تیرۆرەوە
10:39 - 18/06/2024
زەمەن - عێراق
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەنوێترین
پێشهاتدا، میلیشیای
"ئەنساروڵای ئەوفیا"ی عێراقی و حەیدەر غەڕاوی ئەمینداری گشتی میلیشیاكەی
خستە ناو لیستی تیرۆرەوە.
بە وتەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەو بزووتنەوەیە، میلیشایەكی هاوپەیمانی
ئێرانە و بەشێكە لە گروپی "بەرهەڵستكارانی ئیسلامی" لە عێراق.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە
بەیاننامەیەکدا دەڵێت: پابەندین بە لاوازكردنی توای ئەو میلیشیایانەی لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی
دەكرێن.
هاوکات دووپاتیکردووەتەوە، واشنتۆن پابەندە بە لاوازكردن و پەكخستنی
توانای ئەو گروپانەی لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆرستی،
بە بە بەكارهێنانی سەرجەم كەرەستە بەردەستەكان، بۆ روبەڕوبونەوەی پشتیوانیكردنی ئێران
لە تیرۆر.