121 عیراق

ڕۆژێکی دیکە کرایە پشووی فەرمی

01:15 - 18/06/2024

زەمەن - عێراق

بۆ یەکەمجار لە هەموو عێراق پشوویەکی نوێ دیاریکرا کە دەکاتە سێشەممەی هەفتەی داهاتوو، پشووەکەش بەبۆنەی "جەژنی غەدیر"ەوەیە.

پشووەکە دەکەوێتە ٢٥ی حوزەیرانی هەموو ساڵێکەوە، ئەمەش دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق پەسەندی کرد.

هاوکات تا ئێستا دیارنییە کە لە هەرێمی کوردستانیش دەکرێتە پشوو یاخودا نا، چونکە حکومەتی هەرێم بەفەرمی هیچ قسەیەکی لەو بارەیەوە نەکردووە.

 "جەژنی غەدیر" رۆژی 18ی مانگی زولحیجەی ساڵی کۆچییە، بەڵام بەپێی ڕۆژمێری زاینی، ساڵانە کاتەکەی دەگۆڕێت.

 بە یەکێک لە گەورەترین جەژنەکان لەلای شیعەکان هەژمار دەکرێت؛ وەک خۆیان دەڵێن، لە رۆژی 18ی مانگی زیلحیجەی ساڵی 10ی کۆچی، پەیامبەری ئیسلام (د. خ) بە فەرمانی خودا عەلیی کوڕی ئەبوتاڵیبی بە جێنشینی خۆی و ئیمامی موسڵمانان داناوە، ئەو گوتارەشی لە شوێنێک بڵاوکردەوە بەناوی "غەدیرخەم" کە دەکەوێتە نێوان شارەکانی مەککە و مەدینە؛ بەڵام سوننە مەزهەبەکان لەگەڵ ئەو تێڕوانین و شیکردنەوەیە نین. بۆیە ئەمە بووەتە بابەتێکی جێناکۆکی لەنێوان سوننە و شیعەکان، بەتایبەتی لە عێراقدا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن