115 عیراق

وەزارەتی تەندروستی عێراق: یەك ملیۆن هاوڵاتی ناویان لە بیمەی تەندروستی تۆماركراوە

08:37 - 20/06/2024

زەمەن - عێراقى

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، یەك ملیۆن هاووڵاتی ناویان لە بیمەی تەندروستی تۆماركراوە.

 

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە دوای نزیكەی ساڵێك لە دەرچواندنی یاسای بیمەی تەندروستی وەزارەت دەستیكردووە بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری پزیشكی لە چوارچێوەی سیستمی بیمەی تەندروستی لە چەند دامودەزگایەكدا.

 

دەشڵێت، یەك ملیۆن هاووڵاتی ناویان لە سیستمی بیمەی تەندروستی تۆماركراوە و لە ماوەیەكی نزیكدا ناوەكانیان ڕادەگەیەندرێت.

 

وتیشی، هەماهەنگی بەردەوام دەبێت لە قۆناغی جێبەجێكردنی یاسای بیمەی تەندروستی كە ڕۆڵی دەبێت لە بەرەوپێشبردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە ووڵاتدا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن