دوو وەزیری عێراقی بەم گەرمایە چاکەتیان لەبەردایە
05:15 - 22/06/2024
زەمەن _ عێراق
هەردوو وەزیری كاره‌با و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق به چاكه‌تەوە دەرکەوتن و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاردانه‌وه‌ی لێ کەوتووەتەوە.
لە پلەی گەرمای ٥٠ پلەی سیلیزی و گەرمای تاقەت پڕوکێنی عێراقدا، عه‌ون زیاب، وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق، له میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌ك له به‌سره، لە شه‌ودا، به چاكه‌تێكی كه‌تانه‌وه دەرکەوت. هه‌روه‌ها زیاد عه‌لی فازڵ، وه‌زیری كاره‌باش بە ڕۆژ و لەژێر پلەیەکی بەرزی گەرما، بە چاكه‌تێكەوە دەرکەوت، ئەمەش کاردانەوەی هاوڵاتیانی بەدوای خۆیدا هێنا.
لەمبارەیەوە باره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د خه‌زر، شرۆڤه‌كاری سیاسی پێیوایه، سێ هۆكار هه‌یه، له‌وانه، "وەزیرەکان گاڵتە بە گەرما دەکەن و هەوڵدەدەن ئه‌و واقیعه‌ی هه‌یه کەمی بکەنەوە، یان وەزیرەکان هەست بەو گەرمایە ناکەن، چونکە چێژ لە کارەبای 24 کاتژمێری و ئامرازەکانی فێنككه‌ره‌وه وەردەگرن، یان هەوڵێکە بۆ سەرقاڵکردنی ڕای گشتی و شاردنه‌وه‌ی قەیرانی کارەبا و له‌بیربردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی دیكه‌یه له مێشکی خه‌ڵكدا".
ئەمە لە کاتێکدایە، قەیرانی کارەبا یەکێکە لە خراپترین کێشەکان لە ساڵی 2003ـەوە عێراقییه‌كان بە دەستییەوە گرفتارن. سەرەڕای ئەوەی حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکان بودجەیەكی زەبەلاحیان بۆ ئەو کەرتە خەرج کردووە. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌یان گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كان بۆ باشتركردنی دۆخی كاره‌با ئیمزا کردووە، به‌ڵام كاتێك وه‌رزی هاوین و گه‌رما هات، هه‌موو ئه‌و رێككه‌وتن و گرێبه‌ستانه، ده‌رمانی ده‌ردی بێ كاره‌بایی عێراقییه‌كان ناكات.