بەهۆى بەرزى پلەکانى گەرماوە دەوامى فەرمانگەکان کەمکرایەوە
06:59 - 22/06/2024
زەمەن -عێراقى
بەگوێرەى راگەیەندراوێک کە ئاژانسى هەواڵى عێراقى کە زمانحاڵى فەرمى حکومەتى عێراقە بڵاوریکردووەتەوە، بەهۆى بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرمایەوە، بە فەرمانى محەمەد شیاع سوودانى سەرۆکوەزیرانى عێراق، دەوامى رۆژانەى فەرمانگەکان بۆماوەى یەک کاتژمێر کەمدەکرێتەوە.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، سوودانى بڕیاریداوە، کەمکردنەوەى دەوام تەنیا یەک کاتژمێر بێت ئەویش لەدواى نیوەڕۆوە، کاتەکانى دەوامکردنیش بەمشێوەیەى لێبێت، بەیانیان کاتژمێر حەوت دەوامى فەرمانگەکان دەستپێدەکات تا کاتژمێر یەکى پاشنیوەڕۆ.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەم فەرمانەى سەرۆکوەزیران هەموو پارێزگاکانى عێراق دەگرێتەوە بێ بەغداى پایتەخت و لە سبەى یەکشەممەوە کارى پێدەکرێت.