سبەینێ لەم پارێزگایانە پلەى گەرما دەگاتە سەروو 50 پلە
07:30 - 22/06/2024
زەمەن - عێراقى
کەشناسى عێراق رایگەیاند، سبەینێ لە پارێزگاکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق پلەى گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە و لە پێنج پارێزگاى دەچێتە سەروو 50 پلەى سیلیزى.
بەگوێرەى پێشبینییەکانى کەشناسى عێراق، ئەو پارێزگایانەى پلەى گەرما تێیاندا دەگاتە سەروو 50 پلە بریتین لە پارێزگاکانى بەسڕە و واست و سەماوە و میسان و زیقار.