675 عیراق

رۆژێک پشووی فەرمی راگەیەندرا

08:22 - 23/06/2024

زەمەن - عێراقى

 

میدیای فەرمی حکومەتی عێراق بڵاوی کردەوە، رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە بەبۆنەی جەژنی غەدیرەوە لە تەواوی عێراق پشووی فەرمی دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، میدیای فەرمی حکومەتی عێراق بڵاوی کردەوە، بەبۆنەی جەژنی غەدیرەوە رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە کە دەکاتە 18ـی زیلحیجە لە تەواوی عێراق پشووی فەرمی دەبێت.

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، رۆژی 22ـی ئایار پەرلەمانی عێراق دەنگی دا لەسەر پەسەندکردنی پشووی جەژنی غەدیر لە رۆژی 18ـی زیلحیجەی هەموو ساڵێک.

هاوکات بەپێی یاسای پشووە فەرمییەکانی عێراق بۆ ساڵی 2024، جگە لە رۆژانی هەینی و شەممە، 16 رۆژ لە عێراقدا پشووی گشتی و 26 رۆژ پشووی تایبەت هەیە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن