وەزیری پەروەردە لەبارەی گواستنەوەی مامۆستایانەوە داوایەک ئاڕاستە دەکات
09:58 - 02/07/2024
زەمەن - هەرێمی کوردستان
گواستنەوەی مامۆستایان لەنێوان پەروەردەی قەزاکان
دەستپێدەکات و وەزیری پەروەردەش داوا لە سەرجەم بەڕێوەبەر و بەرپرسانی وەزارەت
دەکات دەستوەردان نەکەن.
بەپێی بڕیار‌و ڕێنمایی وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم، گواستنەوەی
مامۆستایان دەستپێدەکات و ماوه‌ى مانگێکیش دەخایەنێت کە لە 2ی تەمموزەوە دەستپێدەکات
و تاوەکو 4ی مانگی ئاب بەردەوامدەبێت.
لە چوارچێوەیەدا،
وه‌زیرى په‌روه‌رده نووسراوێك ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانى په‌روه‌رده
له‌سه‌رجه‌م پارێزگا‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان‌و خوێندنى زمانى كوردى له‌كه‌ركوك ده‌كات،
هاوكات داواشى لەبەڕێوەبەرو بەرپرسانی وەزارەتەکە كردووه، دەستوەردان لەپرۆسەکەدا
نەکەن.
بەپێی
نووسراوەکە، مەرجەکانی
گواستنەوە بریتین لە:
- هەر مامۆستایەک لەسنوری پەروەردەیەک دەگوازرێتەوە
نابێت داوای دانانی مامۆستای نوێ لەشوێنی بکرێتەوە.
- دەرکردنی فەرمانی کارگێڕیی گواستنەوەی
مامۆستایان تەنها لەدەسەڵاتی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگا/ئیدارەی سەربەخۆدایەو
ئەو دەسەڵاتە نابەخشرێت.
- دەبێت تاوەکو ڕۆژی 4ی ئاب هەموو گواستنەوەکان
لەسیستمی ئی پەروەردە پێشکێشکرابن، چونکە سیستەمەکە دوای ئەو ڕۆژە بەشێوەی ناوەندیی
دادەخرێت.
- قەدەغەیە بۆ هەرکەس لەهەر پلەو پۆستێکدابێت
لەوەزارەتی پەروەردە دەستوەردان لەگواستنەوەی مامۆستایان‌دا بکات، ئاگاداری مامۆستایانیش
بکەنەوە وەزارەت هیچ یاداشتێکی گواستنەوەی مامۆستایان وەرناگرێت.
- وەزارەتی ئەرکی تەنها بەدواداچون لەبەڕێوەبردنی
پڕۆسەکە بەشێوەی"دادپەروەرانە" دەبێت.