225 کوردستان

ئاسایش رونكردنەوەیەكی لەسەر تەقینەوەكە بڵاوكردەوە

12:56 - 02/07/2024

زەمەن - سلێمانی

 

 دەقی رونكردنەوەكە:

 روونکردنەوەیەک لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە سەبارەت بەڕووداوی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە نزیک پڕۆژەی میران سیتی لە گەڕەکی ڕاپەرین.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕۆژی 2024/7/2 کاتژمێر ١١:٣٠ بەهۆی تەقیینەوەی ئۆتۆمبێلێک لەجۆری کیا سپۆرتاج ڕەنگی سپی کە لەئێستادا هۆکاری تەقینەوەکەی نەزانراوە، بووە هۆی برینداربوونی دووکەس بەسەختی، کە یەکێکان شۆفێری ئۆتۆمبێلێک و ئەوەی دیکەیان سەرنشین بووە و لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تەقینەوەکە بەردەوامە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن