ئەرشەد ساڵحی: بەرەی تورکمانی و پارتی لە کەرکووک رێککەوتوون
11:49 - 19/07/2024
زەمەن- كهركوك
پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرەی تورکمانی لە کەرکووک رێککەوتوون و ئێستا چاوەڕوانی یەکلابوونەوەی لایەنە عەرەبییەکان دەکەن بۆ پێکهێنانی ئیدارەی کەرکووک.
ئەرشەد ساڵحی، نوێنەری تورکمان لە پەرلەمانی عێراق بەڕوداوی وت«ئێمە و پارتی چوار کورسیمان هەیە، لێرەوە رایدەگەیێنم، من ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی فراکسیۆنی تورکمانی و بە نوێنەرایەتی بەڕێز حەسەن تۆران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی، هەر چوارمان یەک هەڵوێستمان یەکە.
گوتیشی: هەڵوێستی یەکخراوی عەرەبمان دەوێت، با برایانی عەرەب ئەم قسە وەکو هەڵوێستی فەرمی ئێمە دایبنێن.
لەبارەی وردەکاریی رێککەوتنەکەشیان بەتایبەت بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک، ساڵحی گوتی: رێککەوتنەکەمان روونە، هەڵوێستی بەرەی تورکمانی و پارتی روونە، رێککەوتووین لەسەر ئاڵوگۆڕی پۆستەکان بە سێکوچکەیی، بە شێوەیەک پۆستەکە بۆ ساڵی یەکەم بۆ کورد بێت و بۆ ساڵی دووەم بۆ تورکمان بێت و ساڵی کۆتاییش بۆ برایانی عەرەب بێت.