ئەنجومەنی وەزیران كۆمەڵێك تەوەری گرنگ بڕیاریان لەسەر دەدات
11:24 - 05/02/2025
زەمەن – هەرێمی كوردستان
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە
و لە برگەی یەکەمی کۆبونەوەکەدا لە پێنج خاڵدا بارودۆخی دارایی و موچە تاوتوێدەکات.
تەوەرەکانی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران:
1- رێکخستنەوەی باری دارایی، داهات، خەرجییەکان، میلاک و بواری وەزیفیی
گشتیی.
2- پەسەندکردن و پابەندبون بە میلاکی سەرجەم
موچەخۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (بە ژمارە و پلە و خەرجی) بۆ ساڵی دارایی 2025.
3- پەسەندکردنی رێکاری گواستنەوەی خانەنشینانی
پێشمەرگە و سەربازی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و شایستەکانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان
بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی وەزارەتی دارایی.
4- پابەندبون بە سنوری دیاریکراوی خەرجییەکانی
بەکاربردن و وەبەرهێنان.
5- بەئەلیکترۆنیکردنی لیستەکانی موچە و تەرازوی
پێداچونەوە.
هەربەپێی راگەیەنراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری،
لە برگەی دوەمدا ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی دەكات لە پەسەندکردنی ئەنجومەنی نوێنەران
لە یاسای هەمواری ماددەی 12 لە یاسای بودجەی گشتیی فیدڕاڵ تایبەت بە هەناردەکردنەوەی
نەوتی هەرێم.
لە بڕگەی سێیەمدا رێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆ و بەشی
وەزارەتەکان لە داهات و ناردنی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵ گفتوگۆ دەكرێت.