443 کوردستان

لە سبەینێوە دابەشکردنى نەوت دەستپێدەکات

09:05 - 15/09/2024

زەمەن - کوردستانى

 

لە سبەینێوە دابەشکردنى نەوت لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە دەستپێدەکات، هەر خێزانێک 200 لیترى بە 104 هەزار دینار پێدەدرێت.

 

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى سلێمانى رایگەیاند، نەوتى پێویست لەلایەن وەزارەتى سامانە سروشتییەکانەوە دابینکراوە و لە سبەینێوە نەوتى سپى لە سنوورى هەردوو پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە دەستپێدەکات.

 

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند، لە سەرەتاوە لە ناوچە شاخاوییەکان دابەشدەکرێت دواتریش لەناو شارەکان، هەر خێزانێک 200 لیتر نەوتى سپییان پێدەدرێت بە نرخى 104 هەزار دینار.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن