291 کوردستان

سەرما بەڕێوەیە و لەم مانگەدا باران دەبارێت

09:34 - 15/09/2024

زەمەن - کوردستانى

 

بەگوێرەى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێمى کوردستان، لە سبەینێوە پلەکانى گەرما روو لە دابەزین دەکەن، شارەزایەکى کەشناسیش دەڵێت، سەرما بەڕێوەیە و لە هەفتەى داهاتوودا باران دەبارێت.

محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسیی رایگەیاند، سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ پلەی گەرما سێ پلە دادەبەزێت و تاوەکو 22ـی ئەیلوول کە یەکەم رۆژی وەرزی پاییز دەبێت، پلەی گەرما بەشێوەیەک دادەبەزێت بەیانیان و شەوان هەست بە سەرما دەکرێت.

سەبارەت بە ئەگەری بارانبارینیش بەمنزیکانە، محەممەد کەمال گوتی: "21ـی ئەم مانگە لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەگەری بارانبارین هەیە".

بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرما سبەی لە باشووری کوردستان بەمێشوەیە دەبێت:

هەولێر: 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
دهۆک: 38 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 39 پلەی سیلیزی
سۆران: 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 40 پلەی سیلیزی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن