106 جیهان

رۆژنامەی دەیلی تەلەگراف لەپاش کوشتنی سەرکردەکانی حزبوڵاوە ئەگەرەکانی داگیرکردنی لوبنان بەهێزتر بوون

12:24 - 30/09/2024

زەمەن – ناوچەیی

لە چاپی ئەمڕۆیدا رۆژنامەی دەیلی تەلەگراف دەڵێ" بڵاوەپێکردنی ئەمشەوی تانکەکانی ئیسرائیل لەسەر سنووری لوبنان مانای دەستپێکردنی ئامادەکارییەکانی ئیسرائیلە بۆ داگیرکردنی خاکی لوبنان. 

 رۆژنامەكە نوسیویەتی كە بەڕوونی ئەوە دیارە سەدان تانکی ئیسرائیلی لەسەر سنووری باکووری خۆیان کۆبوونەتەوە، سەربازەکانیشیان تانک و ئۆتۆمبێلەکانی خۆیانیان ئامادەکردووە.

 دوێنێ لە نزیکی ئەو تانک و ئۆتۆمبێلانەوە دووکەڵی تەقینەوەی مووشەک و بۆردومانەکانی حزبوڵاش دەبینران دەچوون بە ئاسماندا. بەڵام لە دوایین چرکەساتەکانی پێش دەستپێکردنی پەلاماردانی راستەوخۆدا ئەمریکا ئاگادارکردنەوەیەکی داوە بە هەردوولایەنەکە، پێیگوتوون شەڕ مەکەن، لە سوودی هیچ لایەکتان نییە. بە تەلئەبیبی وتووە، کە ئەگەر شەڕ بکەن، شەڕەکەتان ناتوانێت 60 هەزار کەسی ئاوارەبووی باکوری ئیسرائیل بگەڕێنێتەوە سەر ئەو ماڵ و حاڵانەی خۆیان کە بەجێیانهێشتووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن