217 ئابوری

وادەی ناردنی پارەکەی بەغدا ئاشکرابوو

02:34 - 01/10/2024

زەمەن - هەرێمی کوردستان

ئیخڵاس دلێمی جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی دەڵێت: لەم دوو ڕۆژەدا تەواوکاریی مووچەی مانگی هەشت دەگاتە هەرێمی کوردستان و سەرەتای هەفتەی داهاتووش مووچەی مانگی نۆ خەرج دەکرێت.

ناوبراو بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە، لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا، وەزارەتی دارایی فیدراڵ، تەواوکاریی مووچەی مانگی هەشت دەخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

بە وتەی ئیخڵاس دلێمی، سەرەتای هەفتەی داهاتوو، مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵییەوە خەرج دەکرێت.

هەروەها دوپاتی کردەوە کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پارێزراوە و کێشە تەکنییەکانی نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارە کراون. 

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن