لیرەى تورکى زیاتر شکا نزمترین ئاستى لە مێژوودا تۆمارکرد
06:40 - 18/12/2024
زەمەن - ئابورى
ئەمڕۆ نرخى یەک دۆلار بۆ زیاتر لە 35 هەزار لیرەى تورکى بەرزبووەوە، ئەوەش نزمترین ئاستى نرخى لیرەى تورکییە بەرامبەر دۆلار لە مێژوودا.
بەپێى داتاکانى بانکى ناوەندیى تورکیا، لەم مانگەدا هەژمارى دانانى دراوى بیانیى سێ ملیار و 30 ملیۆن دۆلار کەمیکردووە، هەورەها پەرلەمانى تورکیا سەرقاڵى بودجەى ساڵى 2025ـە کە تیایدا سیاسەتێکى دراوى توند پەیڕەو دەکرێت و پێشبینى دەکرێت لە کۆتایى ساڵى 2025دا وڵاتەکە بتوانێت رێژەى هەڵاوسان دابەزێنێت و نرخى دراوەکەى بەرزبکاتەوە.