لەبارەی مووچەی مانگی ١٢.. نوێترین زانیاری گەیشت
01:16 - 19/12/2024
زەمەن – هەرێمی کوردستان
بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێکی وەزارەتی دارایی عێراق
لیستی مووچەی مانگی ١٢ لە هەولێرەوە ببەنەوە بۆ بەغدا لەگەڵ خۆیان.
بۆ چوار ڕۆژ
دەچێت کە شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق لە هەولێرن، لەئێستادا لەگەڵ شاندی
تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێم سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی 12ن و بڕیارە
لە هەفتەی داهاتودا لیستەکە لەگەڵ خۆیان ببەنەوە بۆ بەغدا.
سەرچاوەیەک لە
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە کرد، دوای تەواوبونی کارەکانی ئامادەکردنی لیستی موچەی
مانگی 12، هەردوو تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان پێکەوە دەچنەوە
شاری بەغدا، بۆ ئەوەی بە زوترین کات ڕێکارەکانی خەرجکردنی موچەی مانگی 12 دەستپێبکات.
رۆژی سێشەممەی
رابردوو، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەستی بە دابەشکردنی موچەی مانگی 10 کرد
و تاکو ئێستا پڕۆسەکە بەردەوامە، هێشتاش دیار نییە کەی موچەی مانگی 11 و 12 دابەشدەکرێت.