737 ئابوری

نرخى دۆلار دابەزى

06:27 - 19/12/2024

زەمەن - ئابوری

 

ئێوارەى ئەمڕۆ لەکاتى داخستنى بازاڕى دراوەکان لە هەرێمى کوردستان نرخى دۆلار دابەزى.

 

لە داخستنى بازاڕ 100 دۆلار بە 150,450 دینار مامەڵەى پێوەکرا، لەکاتێکدا بەیانى ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 150,700 دیناربوو.

 

ئەمڕۆ بانکى ناوەندى عێراق 293 ملیۆن 732 هەزار دۆلاری خستەڕوو، 13 ملیۆن و 700 هەزار دۆلارى بەشێوەى کاش بوو.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن