21 ئابوری

کاری لیژنەکەی بەغدا لە هەولێر تەواو بوو

11:24 - 21/12/2024

زەمەن – هەولێر

کاری لیژنەکەی بەغداد لەوەزارەتی درایی لەهەولێر تەواو بوو سبەینێ یەکشەمە لەبەغداد دەرئەنجامەکەی گفتۆگۆی لەبارەوە دەکرێت.

دوای چەند ڕۆژێک مانەوەیان لە هەولێر بە مەبەستی بەدواداچوون و وردبینی لەسەر کێشەکانی لیستی مووچە، هەروەها پرسی تایبەت بە مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢، ئەمڕۆ ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، کاری لیژنەکەی بەغدا کۆتایی هات.

بەپێی زانیارییەکان، ئەنجامی کاری لیژنەکە دواتر دەردەکەوێت کە بڕیار لەسەر ناردنی پارەی تر دەدات بۆ هەرێم یان نا، بۆ ئەوەی چارەنوسی مووچەی مانگی ١١ و ١٢ یەکلا ببێتەوە.

بڕیار نامیق 

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن