نوێترین زانیاری لەسەر کێشەی مووچە
11:41 - 21/12/2024
زەمەن – هەرێمی کوردستان
کێشەی مووچە
بەرەو چارەسەر دەڕوات و بڕیارە جارێکی تر لیژنەیەکی هەرێم بۆ ئەو پرسە سەردانی
بەغدا بکەن.
بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت: لە کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتی
دارایی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم لە 2024/12/15 وەزیری دارایی فیدراڵ بریاریدا تیمێک لە
وەزارەتی دارایی فیدراڵ سەردانی هەولێر بکەن و لە ماوەی 10 رۆژدا بە هاوبەشی کاری پێکەوەیی بکەن لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی
ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی هەرێم.
ئاماژەی بەوەش
کردووە، تەواوی ئەو رێکارانەی بۆ رێکخستنەوەی میزان مراجەعەی مانگانەی هەرێم لە سەرەتای
ساڵی 2024 ەوە تا مانگی 11ی ئەمساڵ مانگ بە مانگ وردبینی کرایەوەو رێکخرایەوە بەوشێوەیەی
کە وەزارەتی دارایی فیدراڵ داوایکردبوو لەسەر
لیستی موچە و خەرجی تەشغیلی و ئەو برە پارانەی کە لە بەغدادەوە بۆ هەرێم نێردراوەو
ئەو پارانەی لە هەرێم لەسەر داهاتی ناوخۆ سەرفکراوە بەتایبەت بۆ پرکردنەوەی موچەی
مانگانە هەموی دیاری کراوە.
هەروەها دەڵێت: بە
دەستخۆشی زۆرەوە بۆ هەردوو تیمەکە (تیمی وەزارەتی دارایی فیدراڵ و تیمی وەزارەتی
دارایی هەرێم) پاش ماندووبونێکی زۆر کە شەو و رۆژ کاریان کرد ئەمرۆ کۆتایی بەکارەکانیان
دەهێنن.
دووپاتیشی
کردەوە کە بڕیارە سبەی بەرێوەبەری گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی هەرێم و تیمی تەکنیکی
وەزارەت بێنە بەغداد بۆ بەدواداچوونی کارەکان، بە هەوڵی هەمووان بەرەو ئەوە دەرۆین
کێشە هونەرییەکان کۆتایی پێ بێت.