بەپەلە... ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاو سێ کەس سووتان
03:22 - 07/10/2024
زەمەن _ عێراق
هاتووچۆی ئەنبار ڕایگەیاند: لە سەر رێگای رومادی لە پارێزگای ئەنبار، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و ئاگری گرت و سێ خوێندکار سووتان.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ئەحمەد عەلی جبوری بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتوچۆی ئەنبار ئاماژەی بەوەدا، لە سەر رێگای رومادی و لە ناوچەی حامزیە، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری نیسان سەنی بە چوار سەرنشینەوە وەرگەڕاوە و دواتر گڕی گرتووە.
وتیشی: “لە رووداوەکەدا سێ خوێندکاری پەیمانگای تەکنیکی سەقڵاویە بە ناوەکانی ئەیاد سەبار، محەمەد ئەنوەر وەهیب و محەمەد خالد ئەحمەد سووتان و گیانیان لەدەستداوە.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتوچۆی ئەنبار ئاشکراشیکرد، لە رووداوەکەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەناوی محەمەد سەلمان مەحمود بە سەختی بریندار بووە و لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی رومادی لەژێر چاودێری پزیشکی دایە.