کەشوهەوای سەری ساڵ بڵاوکرایەوە
02:01 - 29/12/2024
زەمەن - عێراق
بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسیی عێراق، شەوی سەری
ساڵ شەوێکی سارد و باراناوی دەبێت و یەکەم رۆژی ساڵیش کەش ئاسایی دەبێتەوە و لە
دووەم رۆژدا لە چەند ناوچەیەک بەفر دەبارێت.
لە ڕاگەیەنراوێکدا کەشناسی عێراق دەڵێت: ئەمڕۆ کەشێکی
باراناوی و زستانە دەبێت لە هەرێم، بە گشتی ئاسمان هەور دەبێت و لە چەند ناوچەیەکی
هەولێر و دهۆک باران دەبارێت، هەروەها لە لوتکەی شاخەکانیشدا بەفر دەبارێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمڕۆ بەپێی ناوچە جیاوازەکان، پلەکانی
گەرما ١ بۆ ٢ پلە نزم دەبنەوە.
دەشڵێت: سبەی ٣٠ی ١٢، ئاسمانی هەرێم
بە گشتی هەور دەبێت و باران دەبارێت، هەروەها پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن و کەش
سارد دەبێت.
هاوکات ڕۆژی ٣١ی ١٢، بەشێوەیەکی
گشتی ئاسمانی هەرێم هەوردەبێت و باران دەبارێت و پلەکانی گەرما هاوتای رۆژی پێشوو
دەبن.
هەروەها یەکەم رۆژی ساڵی نوێ ١ی ١ی ٢٠٢٥، ئاسمان بە گشتی
ساماڵ دەبێت و کەش سەقامگیری بەخۆیەوە دەبینێت، پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە بەراورد
بە رۆژی پێشووتر.
هەر بەپێی پێشبینییەکان، ٢ی ١، ئاسمان بەشێوەیەکی
گشتی نیمچەهەور دەبێت لە هەرێم، لەسەر لوتکەی شاخەکانیش بەفر دەبارێت.