گەندەڵییەکی گەورە ئاشکراکرا
02:12 - 19/12/2024
زەمەن – هەرێمی کوردستان
یەکێک لە گەندەڵییە گەورەکان ئاشکراکرا کە تییدا ١٦
ملیار دینار لە پارەی مووچە دزراوە.
محەمەد سەلمان، سەرۆکی دەستەی سێیەم لەدادگای تاوانەکانی
کەرخ ئاشکرایکرد، دۆسیەیەکی نوێی گەندەڵییان ئاشکراکردوە، کە کۆمەڵێک ئەفسەر لە یەکێک
لە دەزگا ئەمنییەکان، نزیکەی ١٦ ملیار دیناریان لە پارەی مووچەی کارمەندەکانیان دزیوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە دۆسیەکی دیکەدا بەڕێوەبەرێکی گشتی
بڕوانامەی دەرچوونی ساختەی بۆ خۆی دروستکردوە و بۆ ماوەی چەند ساڵێک لە پۆستەکەیدا
ماوەتەوە.
ناوبراو دەشڵێت: بەهۆی ئەوەی لە عێراق مامەڵە بە پارەی
کاش دەکرێت، ئاشکراکردنی دۆسیەکانی گەندەڵی و چاودێریکردنی جوڵە داراییەکان قورسە .