110 عیراق

چوارچێوەى هەماهەنگى: عێراق پێویستى بە مانەوەى هێزەکانى ئەمریکا نییە

08:48 - 25/12/2024

زەمەن - عێراقى

 

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان دەڵێت، پێویستە هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق بچنە دەرەوە، لەبەرئەوەى هیچ پێویستییەک بۆ مانەوەیان نەماوەتەوە و حکومەتیش رازى نییە بە مانەوەیان.

 

موختار موسەوی پەرلەمانتاری چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان لەوبارەیەوە رایگەیاندووە، ئەو زانیارییانەی رۆژنامەی (واشنتۆن پۆست) بڵاویكردووەتەوە كە حكومەتی عیراق بەهۆی پێشهات و گۆڕانكارییەكانی سوریاوە رازی بووبێت بەوەی، هێزەكانی ئەمریكا بۆ ماوەیەكی زیاتر لە عیراق بمێننەوە دوورە لە راستییەوە و هیچ بنەمایەكی نییە، چونكە بەغداد پابەندە بە گفتوگۆكانی لەگەڵ واشنتۆن بە مەبەستی گەیشتن بە رێككەوتن لەسەر دیاریكردنی وادەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا.

دەشڵێت، سوپا و هێزە ئەمنییەكان بە باشترین شێوە سەرجەم سنوورەكانی نێوان سوریا و عیراقیان كۆنترۆڵكردووە، ئەو رەوش و پێشهات و گۆڕانكارییانەش كە لە سوریا هاتوونەتە ئاراوە كاریگەرییان لەسەر عیراق نییە، عیراقیش پێویستی بە مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا نییە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن