119 عیراق

ناخهەژێنە.. مامۆستایەک بە دار لە قوتابییەکەی دەدات و گیان لەدەستدەدات

11:30 - 26/12/2024

زەمەن - عێراق

لە بەغدا مامۆستایەک بە دار لە قوتابییەکی تەمەن ١١ ساڵانی خۆی دەدات و دواتر گیان لەدەست دەدات.

هاجەر ئەحمەد، ئامۆزای شەیمایە و لە هەمان قوتابخانەیە، لەبارەی ڕووداوەکە دەڵێت: شەیمام لەپۆلەکەی خۆی بینی، دواتر وانەی وەرزشمان هەبوو چووینە گۆڕەپانەکە، بۆی باسکردم و گوتی، مامۆستاکەم بە دار لێیداوم.

هاوکات بەپێی راپۆرتی پزیشکی دادی بەغدا، شەیما کە قوتابی پۆلی ٥ی سەرەتایی بووە، دوای لێدانەکە تووشی خوێنبەربوون بووە.

هاوکات عەلا جەبار، مامی شەیما لە لێدوانێکدا بۆ ڕووداو وتوویەتی: کاتێک کچەکەمان لە قوتابخانە گەڕایەوە بینیم بێتاقەتە، و دۆخی تەندروستی باش نییە، منیش وتم رەنگم ماندوو بێت لە قوتابخانە بووە، ئێمە چوزانین لێیدراوە، کاژێرێک خەوت و دوایی هەستا بە دایک و باوکی گوتبوو، سەرم ئازاری دێت دواتریش بردمانە نەخۆشخانە و کۆچی دوایی کرد.

جەمیل جەبار، باوکی شەیماش دەڵێت: تەنانەت ئەو رۆژە لە تاقیکردنەوە هاتبووەوە 92ـی هێنابوو لە 100، دڵخۆش و بێتاقەت بوو لە هەمان کاتدا، گەڕایەوە و خەوت، دوای کاژێر و چارەکێک گوتی، 'سەرم زۆر ئازاری هەیە ئازارەکەی زۆر خراپ بوو، ئیدی هەواڵم دایە براکەم و دراوسێکانم و بردمانە نەخۆشخانەی کەندی".

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن