بنیامین نەتەنیاهو بەفەرمى کوژرانى شوێنگرەوەى حـ.ـەسـ.ـەن نـ.ـەسـ.ـروڵاى راگەیاند
07:43 - 08/10/2024
زەمەن - جیهانى
کەمێک پێش ئێستا بینامین نەتەنیاهو، سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل رایگەیاند، هاشم سەفیەدین جێگرەوەى حەسەن نەسروڵا سەرۆکى پێشووى حزبوڵایان لە هێرشەکەى دوو رۆژى رابردوودا لە باشوورى لوبنان کوشتووە.
نەتەنیاهۆ راشیگەیاند، ئێستا حزبوڵا زۆر لە پێشتر لاوازترە و هیچ هێزێکیان نەماوە.