پەرلەمانی ئەڵمانیا متمانەی لە حکومەت سەندەوە
06:54 - 16/12/2024
زەمەن - جیهانى
لە پەرلەمانى ئەڵمانیا بە زۆرینەى دەنگ متمانە لە حکومەتەکەى ئۆلاف شۆڵتز سەندرایەوە.
بەگوێرەى ئاژانسى فرانس پرێس، لە پەرلەمانى ئەڵمانیا دەنگدان بۆ لێسەندنەوەى متمانە لە حکومەتەکەى ئۆلاف شۆڵتز کراوە، 394 پەرلەمانتار لە دژی حکومەتەکەی شۆڵتز دەنگیان داوە، 207 پەرلەمانتاریش لە بەرژەوەندیی ئەو دەنگیان داوە و 116 پەرلەمانتاریش خۆیان لە دەنگدان بەدوور گرتووە.
بەگوێرەى هەواڵى ئاژانسەکە، لەگەڵ لێسەندنەوەی متمانە لە حکومەتەکەی شۆڵتز، رۆژی 23ـی شوباتی 2025 هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ئەڵمانیا ئەنجام دەدرێت.