565 عیراق

بڕێکی تر لە پارەی گەنمی جوتیاران خەرج دەکرێت

01:08 - 09/10/2024

زەمەن _ عێراق

وەزارەتی بازرگانی عێراق ٤٥ ملیار دینار بۆ پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاری لەسەر خەرجکردنی ٤٥ ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی دا.

پارەکە بەمشێوەیە خەرج دەکرێت:
سلێمانی ٢٠ ملیار.
 هەولێر ١٥ ملیار.
 دهۆک ١٠ ملیار دینار.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن